نرخی زێڕ 50 دۆلار بەرزبووەوە



هەڵکشانی نرخی زێڕ بەردەوامە و ئەمڕۆش بەرزبوونەوەیەکی دیکەی مێژوویی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە دوو هەزار و 302 دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و 354 دۆلار بەرز بووەوە.

ئەمەش بەرزترین ئاستی مێژووییە کە تا ئێستا نرخی زێڕ تۆماری کردبێت.

دابەزینی بەهای دۆلار و مەترسی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری سەرەکین بۆ ئەو بەرزبوونەوە پێوانەییەی نرخی زێڕ.

ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر کۆنترۆڵ کرا
پێشت ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر کۆنترۆڵ کرا
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی پەسەند کرد
دواتر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی پەسەند کرد
ەیوەندیدار