بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی پەسەند کرد



بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی پەسەند کرد، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

لە بیست و نۆی مانگی ڕابردوودا، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند، لە کۆتایی مانگی ئایاری داهاتوودا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ناوچەکە بەڕێوەدەچێت.

یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دابەشکراوە بەسەر شەش بەشدا و لە ٢٩ ماددە پێکهاتووە، بنەما و ڕێکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ڕێکدەخات و سیستەمی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی هاوسەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و بڕگەکانی لەخۆدەگرێت.

لە ماددەی سێی یاساکەدا هەر ناوچەیەکی هەڵبژاردن دیاریکراوە، کە هەر شار و شارۆچکەیەک، سەرۆکایەتیی هاوبەش و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی تایبەتی دەبێت.

سەبارەت بە پێشکەشکردنی داواکاری لە لایەنە سیاسییەکانەوە، لە مادەی هەشتەمدا هاتووە “هەر لایەنێکی سیاسی یاخود هاوپەیمانی سیاسی مافی ئەوەیان هەیە دوو کاندید بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی پێشکەش بکەن، ئەگەر کەسێک یان هەردووکیان ڕەتکرانەوە، مافی ئەوەی هەیە ناوی کەسێکیتر پێشکەش بکات”.

بەپێی ماددەی 10ی بۆ کاندیدکردن، ئەوە سەرجەم داواکارییەکانی کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی شارەوانییەکان یان ئەندامێتی لە ئەنجومەنی شارەوانی ڕەوانەی سەرۆکایەتیی لیژنەی هەڵبژاردن شار یان شارۆچکەکە دەکرێت.

نرخی زێڕ 50 دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ 50 دۆلار بەرزبووەوە
10  کۆچبەری ئەفغانی لە سلێمانی دەستگیرکران
دواتر 10  کۆچبەری ئەفغانی لە سلێمانی دەستگیرکران
ەیوەندیدار