ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر کۆنترۆڵ کرا



دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە کۆنتڕۆڵكراوە، ئەوەی ماوەتەوە قۆناغی ساردکردنەوە و دەرکردنی دووکەڵی ناو دووکانە سووتاوەکانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاگرەکەی جاری پێشوو وترا بە مەبەست کراوەتەوە، دواتر بۆمان دەرکەوت کرێکار کاریان لە شوێنەکەدا کردووە ئەوە هۆکاری ئاگرەکە بووە، ئەم جارەش بە پشتبەستن بە  بەڵگە و زانیارییەکانمان ڕاپۆرتی خۆمان ئامادە دەکەین لیژنەی تایبەت دروست دەکەین، بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەین و هۆکارەکەی دەستنیشان دەکەین.

عەدنان موفتی: بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نادەستوورین
پێشت عەدنان موفتی: بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نادەستوورین
نرخی زێڕ 50 دۆلار بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ 50 دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار