ڕێباز حەملان ڕێككەوتنی هەرێم و عێراقی لەسەر “هەژماری من” ڕاگەیاند



یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری دابەشكردنی دوو مووچە، ئەنجامی هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران بووە و دوای جەژن بانكی ئەهلی (تی بی ئای) دێتە ناو پڕۆسەی هەژماری من و دەشڵێت: “”لە ئەنجامی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و ڕێككەوتنمان لەبارەی مووچە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە خەرجی كرداری (ئینفاقی فیعلی) جیاكراوەتەوە”.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە كوردستان24ـی ڕاگەیاند، “بڕیاری دابەشكردنی دوو مووچەی فەرمانبەران لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا، لە ئەنجامی سەدا 100ـی هەوڵەكانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە؛ چونكە لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەرپرسانی ئەمەریكا، نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی دیكە لەسەر هێڵ بووە”.

وتیشی، “كێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنها مووچە نییە؛ پرسی نەوتە، جێبەجێكردنی ماددەی 140، هێزەكانی پێشمەرگە، بودجەی گشتیی عێراق و چەند پرسێكی دیكەشە. خەڵك پرسی بودجە تەنها لە مووچەدا بچووك دەكاتەوە، مووچە بەشێكی بچووكی بودجەیە، بۆیە ئەو هەوڵانەی سەرۆك وەزیران داویەتی، تەنها بۆ مووچە نەبووە، بۆ هەموو مافە دەستوورییەكان بووە”.

ڕێباز حەملان ئاماژەی بەوەش كرد، “لە ئەنجامی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و ڕێككەوتنمان لەبارەی مووچە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە خەرجی كرداری (ئینفاقی فیعلی) جیاكراوەتەوە”.

ئاشكراشی كرد، “دوای جەژن بانكی ئەهلی (تی بی ئای)ـی عێراقی دێتە نێو پڕۆسەی هەژماری من و دەرگا بۆ هەموو بانكە ئەهلییەكانی دیكەی عێراق كراوەتەوە بۆ ئەوەی بەشداریی پڕۆژەكە بكەن”.

شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پێشت شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا
دواتر بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا
ەیوەندیدار