شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە



دوای هەفتەیەك لە جێگیری گەشوهەوا، شەپۆلێكی دیكەی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سەرەتاش بە خێرایی با و خۆڵبارین دەستپێدەكات و وەك شارەزایانی كەشناسی دەڵێن: دواتر باران و هەورەبروسكە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەدرەنگانی ئەمشەو بەدواوە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیە لەدەریای سوور و ناوەڕاستەوە و سەرەتاش بە چالاکبوونی ھەورە بروسکە و نمە بارانی کورت خایان کاریگەری ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، سبەی یەک شەممە 7/4/2024 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت و بای باشوری ڕۆژھەڵات لەناوچەکانی باشووری عێراقەوە بۆ سەر ناوچەکانمان چالاک ئەبێت بەخێرایی 15 تا 30کم/ک و لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک خێرایی باکە چالاکتر ئەبێت و ھەندێک کات بۆ سەرووی 40کم/ک بەھۆیەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم ئەبێت.

وتیشی، “لەکاتەکانی سبەی ئێوارەوە بەتایبەت شەو کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان چالاکتر ئەبێت و بەگوێرەی کات ھەورە بروسکە دەستپێدەکات و تاوە بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەبارێت، کە رێژەی دابارینەکان ناجێگیر ئەبن لە شوێن تا شوێن کاریگەری جیاواز و دیاری نەکراو ئەبێت”.

ڕوونیشی كردەوە، بەهۆی ئەم شەپۆلەوە پلەی گەرمی سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 4 پلە نزم دەبێتەوە .

مام جەلال، ئەو سەركردە كوردەی بۆ یەكەمجار بووە سەرۆك كۆماری عێراق
پێشت مام جەلال، ئەو سەركردە كوردەی بۆ یەكەمجار بووە سەرۆك كۆماری عێراق
ڕێباز حەملان ڕێككەوتنی هەرێم و عێراقی لەسەر “هەژماری من” ڕاگەیاند
دواتر ڕێباز حەملان ڕێككەوتنی هەرێم و عێراقی لەسەر “هەژماری من” ڕاگەیاند
ەیوەندیدار