هۆشداری لە کڕینی چوكلێت و شیرینی دەدرێت بۆ جەژن



نوێنەری تەندروستی لە لیژنەكانی قائیمقامیەت هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات كە ئەو چوكلێت و شیرینیانەی بەشێوەی هەڵڕژارو دەفرۆشرێت نەكڕن و زیانەكانی خۆراكە بەسەر چوووەكانیش دەخاتەڕوو.

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و زیادبوونی خواست لەسە كڕینی نوقڵ و شیرینی، كە لەلایەن دەستگێڕ و ماركێت و دوكاندارەكانەوە بەشێوەی هەڵڕژاو بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت، كە بەشێكیان گومانی بەسەرچوونی ماوەكەی لێدەكرێت، لە ڕووی تەندروستییەوە زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بۆیە واباشترە لەكاتی بازاڕكردندا و پێش كڕینی خواردەمەنی سەرنج لە ماوەی بەسەرچوونی بدرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لیژنە هاوبەشەكان دەستیان بەسەر بڕیكی زۆر چوكلێتدا گرتووە كە ماوەكەیان بەسەرچووە و خاوەنەكانیان بەنیازبوون بە شێوەی هەڵڕژاو بەسەر هاووڵاتییاندا ساغیبكەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێك لە توشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەكان، خۆراكە ماوەبەسەرچووەكانە، هەر بۆیە لەكاتی بازاڕكرندا بەوردی سەرنج لە بەرواری دروستكردنی خۆراكە ماددەكان بدەن.

ڕوونیشیکردەوە، یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی خراپبوون و زیان گەیاندن بە خواردن و خواردنەوەكان، پلەی گەرمی بەرز و تیشكی خۆرە، بەهەمان شێوە ئەوەش یەكێكی دیكەیە لەو زیانانەی كە ڕووبەڕووی تەندروستی مرۆڤ دەبێتەوە، بۆیە نابێت هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك لە پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشكی خۆر دابنرێت.

لەسەر زۆر خواردنی شیرینی لە ڕۆژانی جەژندا ڕاشیگەیاند، بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆر شەكر لە چوكلێت و ئەو شیرینیانە واباشترە كە زیادەرۆیی لە خواردنیاندا نەكرێت.

ئازاد نەبی، نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات و دەڵێت، بۆ پاراستنی خۆتان و خێزانەكانتان و لەبەر هەبوونی زیان بۆسەر تەندروستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە پلەی گەرم و بەرتیشكی خۆر دادەنرێن و لەلایەن دەستگێڕ، دوكان و ماركێتەكانەوە دەفرۆشرێن، مەكڕن و بەكاریان مەهێنن.

 

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە
دەست بە دابەشکردنی سێیەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەکرێت
دواتر دەست بە دابەشکردنی سێیەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەکرێت
ەیوەندیدار