دەست بە دابەشکردنی سێیەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەکرێت



بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی سێیەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەکرێت، هاوکات لە ناوچە هەژارنشینەکان زووتر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێ شەممەوە دەست بە دابەشکردنی سێیەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەکرێت بەسەر بریکارەکانی ئارددا، بە گوێرەی خشتەیەک دەبێت کە ناوچە هەژارنشینەکان زووتر ئاردیان بەسەردا دابەش بکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پارەی وەرگیراوی لیستەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە سەرانسەری وڵاتدا و لە رێگەی ئەو هەژمارە بانکییانەوە دەبێت کە کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە پەسەندی کردووە.

جەختیشیکردووەتەوە، چاودێری وردی پڕۆسەی دابەشکردن و ئامادەکردنەکە دەکەن تا دەگاتە دەستی بریکارەکان و لەوێشەوە بۆ دەستی هاووڵاتییان، لە رێگەی لیژنەکانیانەوە و بە گرنگییەوە لە سکاڵای هاووڵاتییان دەڕوانن ئەگەر هەبێت سەبارەت بە جۆرێتی ئاردەکە و وەرگرتنی بڕە پارەیەی زیادە بەرامبەر بە هەر ئەندامێکی خێزان لەلایەن بریکارەکانەوە.

 

هۆشداری لە کڕینی چوكلێت و شیرینی دەدرێت بۆ جەژن
پێشت هۆشداری لە کڕینی چوكلێت و شیرینی دەدرێت بۆ جەژن
هۆشداری لە زیدەخۆریی شیرینی دەدرێت لە ڕۆژانی جەژن
دواتر هۆشداری لە زیدەخۆریی شیرینی دەدرێت لە ڕۆژانی جەژن
ەیوەندیدار