وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە



وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە، ڕۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/٤/٦ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و تا پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، ئەم خشتەیە بەپێی کاتی هاتنی پارە لە وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە، لەکاتی درووستبوونی هەر گۆڕانکاریەک لە هاتنی پارەی مووچە گۆڕانکاری لە خشتەکەشدا دەکرێت.

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: مەسرور بارزانی توانی گرێکوێرەکان بکاتەوە و کوردستان رزگار بکات
پێشت وتەبێژی حکومەتی هەرێم: مەسرور بارزانی توانی گرێکوێرەکان بکاتەوە و کوردستان رزگار بکات
هۆشداری لە کڕینی چوكلێت و شیرینی دەدرێت بۆ جەژن
دواتر هۆشداری لە کڕینی چوكلێت و شیرینی دەدرێت بۆ جەژن
ەیوەندیدار