زێڕ بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەک بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات



پاش سێ هەفتە لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ و گەیشتن بە ئاستێکی پێوانەیی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی دابه‌زینی به‌خۆیەوه ‌بینی.

نرخی زێڕ لە بۆرسه‌ی جیهانی بە ڕێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 2270 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و گەیشتە 2305 دۆلار، هەروەها نرخی زێڕی ئەمریکا بەڕێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 2296 دۆلار.

لوکا سانتۆس، شرۆڤەکاری کۆمپانیای ACY Securities دەڵێت، دابەزینی نرخی دۆلار لە ژێر ڕۆشنایی چاوەڕوانییەکانی وەبەرهێنەرانە کە بانکی فیدڕاڵی ئەمساڵ ڕێژەی سوود کەمدەکاتەوە، نا سەقامگیری ئابوری و پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکارێکن کە هێزێکی بزوێنەری بۆ بازاڕەکان پێکهێنا.

ئەو کانزا بەنرخە بۆ هەفتەی سێیەم بەرەو بەرزبونەوە دەڕوات، هەروەها پشتگیری دەکرێت لەلایەن کڕینی بەهێزی بانکە ناوەندییەکان و داواکاری لەلایەن ئەو سندوقانەی کە هاوسەنگن لەگەڵ ڕەوتی بازاڕدا.

جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدڕاڵی ئه‌مریكا دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەهێزی ئابوری و خوێندنەوەی بەرزی هەڵاوسانی ئەم دواییە، بانکەکە کاتێکی هەیە بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر دابەزاندنی  قه‌باره‌ی هه‌ڵئاوسان.

له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی زێڕ كه‌مێك دابه‌زی و نرخی مساڵێك زێڕی عەیار 18 به 410 هەزار دینار و زێڕی عه‌یار 21 به‌ 475 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

پۆستی سەرۆکی نوێی پەرلەمان یەکلایی دەبێتەوە
پێشت پۆستی سەرۆکی نوێی پەرلەمان یەکلایی دەبێتەوە
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تایوان بەرز دەبێتەوە
دواتر ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تایوان بەرز دەبێتەوە
ەیوەندیدار