ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تایوان بەرز دەبێتەوە



ئاژانسی هەواڵی ناوەندی تایوان ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە گەیشتە ١٠ کەس و هەزار و ١٠٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لە ٦٨٨ کەس لە کۆمەڵگەیەکی هۆتێل لە ناوچەی وەرزشی تیانشیانگ گیریان خواردووە، کە دەکەوێتە پارکە نەتەوەییەکەی تارۆکۆ لە ناوچە شاخاوییەکان، ١٠ کەسی دیکە لە تونێلکدا ماونەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ١٨ کەس بە بێسەروشوێنن، کە چوار کەسی بیانی (هاووڵاتییەکی هیندی، کەنەدی و دوو هاووڵاتی ئوسترالی) ین.

ناوەندی چاودێری بوومەلەرزەی چینی ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ پلە لە کەناراوەکانی ناوچەی هوالین کە دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی تایوان ڕوویداوە.

بەپێی ئامارەکان، بوومەلەرزە لە ناوچەی هوالیێن زیاتر لە ناوچەکانی دیکەی دوورگەکە ڕوودەدات، لە مانگی شوباتی ٢٠١٨ بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بە گوڕی ٦.٥ پلە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٦ کەس و برینداربوونی ٢٨٥ کەسی دیکە.

زێڕ بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەک بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات
پێشت زێڕ بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەک بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات
هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد
دواتر هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار