دارایی عێراق: ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی ئازار دەستیپێکرد



وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئازاری هەرێمی کوردستان کرد و ئەوەش دەخاتە ڕوو کە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەران کاتی زیاتری دەوێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بە ڕێنمایی سەرۆک وەزیران و ڕەزامەندی وەزیری دارایی و لەسەر بنەمای نووسراوی دادگای فیدراڵی دەستکرا بە ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێمی کوردستان.

ڕوونیشێکردەوە ئەو پارەیەی دەنێردرێت مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی،کەمئەندامان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، گرێبەستەکان و شایستەی فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی دارایی، دادگای فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی ئاگادارکردووەتەوە لە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئازاری هەرێمی کوردستان، چونکە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران کاتێکی زیاتری دەوێت.

وەزارەتی دارایی سەرلەنوێ جەختیکردەوە کە هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی یاسایی ڕاستی و دروستی زانیارییەکانی لیستی مووچە لە ئەستۆ دەگرێت.

زیاتر لە 13 هەزار و 500 کەس بە مین گیانیان لەدەستداوە
پێشت زیاتر لە 13 هەزار و 500 کەس بە مین گیانیان لەدەستداوە
عەبدوڵا حاجی مەحمود: کۆنگرەکەی ئەمڕۆ حزبەکەمان بەرەو توولە ڕێیەکی نادیار و داخراو دەبات
دواتر عەبدوڵا حاجی مەحمود: کۆنگرەکەی ئەمڕۆ حزبەکەمان بەرەو توولە ڕێیەکی نادیار و داخراو دەبات
ەیوەندیدار