نرخی دۆلار نزیکە لە جێگریبوون



پاش چەند مانگێک لە جێگیربوونی بەهای دۆلار، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم ڕووی لە دابەزین کرد، ئەمڕۆش بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار دینار و ١٥٠ دینار، بەراورد بە دوێنێ بڕێکی کەم نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیربوونی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی گرتووەتەبەر، پاش چەند مانگێک لە جێگیربوونی نرخی دۆلار لە سەروو ١٥٠ هەزار دینار، لە هەفتەی ڕابروودا نرخی دۆلار دابەزی بۆ خوار ١٤٧ هەزار دینار.

شارەزایانیش هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلاریان گەڕاندەوە بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی و خستنەڕووی دۆلار کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار لە بازاڕەکان هەیە.

هاوکات دابەزینی بەهای دۆلار بۆ نزیک لە نرخی فەرمی کاریگەری ئەرێنی لەسەر جوڵەی بازرگانی و بازاڕە، هەروەها بژێوی ژیانی هاووڵاتییان هەیە.

ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ڕۆژانی بایکۆتدا بڵاوکرایەوە
پێشت ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ڕۆژانی بایکۆتدا بڵاوکرایەوە
بەرگری شارستانی هەرێم: ئاگرەکەی بازاڕی چەلێی دهۆک کۆنترۆڵ کرا
دواتر بەرگری شارستانی هەرێم: ئاگرەکەی بازاڕی چەلێی دهۆک کۆنترۆڵ کرا
ەیوەندیدار