ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ڕۆژانی بایکۆتدا بڵاوکرایەوە



وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆی لە ماوەی بایکۆتی کارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ ڕاگەیاند و دەڵێت، “هیوادارم مووچە لەکاتی خۆیدا بێت تا هەموو لایەک بە دڵسۆزی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات”.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی باسی لەوەکرد، هەموو فەرمانبەرێک لە هەر جێگەیەک بێت پیشەیەکی پیرۆزی لەسەر شانە و کەس ناتوانێ ئەرکی ئەو پڕبکاتەوە، هەر بۆیە ئەو کاتەی مامۆستا بایکۆتی کرد کەس نەیتوانی دێڕێک بە منداڵەکانمان بڵێتەوە، بەهەمان شێوەش کارمەندانی هاتووچۆ.

وتیشی، کەس ناتوانێت ئەرکی کارمەندێکی هاتووچۆ بگێڕێت لەسەر شەقامەکان لەگەڵ ئەوپەڕی پێزانینم بۆ ئەو کەسانەی کە ویستیان ڕۆڵی کارمەندی هاتووچۆ بگێڕن، هیوادارم مووچە لەکاتی خۆیدا بێت تا هەموو لایەک بە دڵسۆزی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

ئاماری ئەو ڕووداوانەی کە بەهۆی سەختی ڕووداوەکەوە سەرەڕای بایکۆت مەفرەزەکانی هاتووچۆ هێڵکاریان بۆ کردوون، بڵاوکردەوە، ١١ ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراوە، کە ١٢ بریندار و گیانلەدەستدانێکی لێکەوتووەتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، لە ماوەی بایکۆتی کارمەندانی هاتووچۆ دەکرێت ڕووداوی تریش ڕوویدابێت، بەڵام هێڵکاری بۆ نەکراوە.

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دهۆک دەکات
پێشت ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دهۆک دەکات
نرخی دۆلار نزیکە لە جێگریبوون
دواتر نرخی دۆلار نزیکە لە جێگریبوون
ەیوەندیدار