بەرگری شارستانی هەرێم: ئاگرەکەی بازاڕی چەلێی دهۆک کۆنترۆڵ کرا



بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند زیاتر لە ١٠٠ دوکان بە هۆی حاگرەکەی بازاڕی چەلیی دهۆکەوە سووتاون.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گەشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەداخەوە کاتژمێر ٣:٤٣ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لەناو یەکێک لە بازاڕ و دوکانەکانی ناو سەنتەری پارێزگای دهۆک کەوتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، ئاگرەکە زیانێکی زۆری گەورەی ماددی بە زیاتر لە ١٠٠ دوکان گەیاندووە و هەشت هاووڵاتی و سێ کارمەندی تیمەکانی بەرگری شارستانیش بە کاریگەریی ئاگرەکە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەرگری شارستانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو کە ٣٠ تیمی بەرگری شارستانی لە ١١ بنکەوە بەشداربوون لە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و دوای  ٣ كاتژێر و ٢٠ خولەك توانرا ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە.

نرخی دۆلار نزیکە لە جێگریبوون
پێشت نرخی دۆلار نزیکە لە جێگریبوون
بە بێ پارتی، ژمارە بە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدرێت
دواتر بە بێ پارتی، ژمارە بە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدرێت
ەیوەندیدار