بەم زووانە “قاوەی دەستکرد” دەچێتە بازاڕەوە



بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی خواست لەسەر قاوە لە جیهاندا، کۆمپانیاکانی جیهان ڕوو لە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی بایۆتەکنەلۆژیا و زانستی خۆراک دەکەن.

بەپێی ڕۆژنامەی ئەمریکی “The Wall Street Journal”، زۆرێک لە کۆمپانیاکانی جیهان ڕوو لە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی بایۆتەکنەلۆژیا و زانستی خۆراک دەکەن بۆ گۆڕینی قاوەی تەقلیدی بە قاوەی دەستکرد.

بەکارهێنانی تەکنیکەکانی بایۆتەکنەلۆژیا ئەمەش بەهۆی خواستی زۆر لەسەر قاوە دێت، بەو پێیەی مرۆڤایەتی ڕۆژانە نزیکەی دوو ملیار کوپ قاوە دەخواتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بڕینی دارستانی زیاتر لە دارستانەکان و بەشداربووە لە دەردانی کاربۆنی زۆر.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، نیوەی ئەو زەویانەی کە بۆ چاندنی قاوە گونجاون تا ساڵی ٢٠٥٠ ناتوانرێت بەکاربهێنرێن، لە بەڕازیلیش ئەم ڕێژەیە بۆ ٨٨% بەرز دەبێتەوە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، “قاوەی دەستکرد” زیانی کەمتر دەبێت لە چاندنی قاوە و کاریگەریشی بۆ سەر کەشوهەوا نابێت، بەو پێیەی لە پێکهاتەی جۆراوجۆر دروست دەکرێت، لەوانە پاشماوەی کشتوکاڵی ریسایکڵ.

بەپێی ڕۆژنامەکە، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی خۆراک لە جیهاندا، کۆمپانیای کارگیل ئەمریکی سەرنجی ئەم ڕەوتەی دا و لەم دواییانەدا ڕێککەوتنێکی واژۆ کرد بۆ ئەوەی ببێتە تاکە دابەشکاری بازرگانی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ڤۆیژ فۆدزی ئەمریکی کە قاوەی دەستکرد بەرهەم دەهێنێت.

مەسرور بارزانی: دەبێت ڕێز لە سیستمی فیدڕاڵی و قەوارەی هەرێم بگیرێت
پێشت مەسرور بارزانی: دەبێت ڕێز لە سیستمی فیدڕاڵی و قەوارەی هەرێم بگیرێت
شۆڕشی زانكۆكان و چەند سەرنجێك!
دواتر شۆڕشی زانكۆكان و چەند سەرنجێك!
ەیوەندیدار