درەختەکان لە هاوینەوە خەمی ساڵی داهاتوویانە



ئێمە تەنها پشکوتنی گوڵ و گەڵای درەختەکان لە سەرەتای بەهاردا دەبینین، بێئاگا لەوەی لە کۆتایی وەرزی هاوینەوە درەختەکان ئامادەکاری بۆ ساڵی داهاتوو دەکەن.

ڕەنگە لەناو هاووڵاتیاندا وا بڵاوبێت، کە لە سەرەتای وەرزی بەهاردا درەختەکان دەستبە پشکوتنی گەڵاکان و چرۆ دەکەن، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە، دووبارە نوێبوونەوەی پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە و درەخت و دارەکان چەندین مانگ بەرنامەڕێژی بۆ دەکەن.

ئەگەر لە نزیکەوە سەیری لق و پۆپی دارەکان لە وەرزەکانی پایز و زستاندا بکەن، دەبینن کە ئەوان گۆپکەی بچوکیان هەیە، درەختەکان لە کۆتایی وەرزی هاوینەوە کاتێک وزەی تەواویان بۆ گەشەکردن بەدەستهێناوە، جارێکی دیکە گۆپکە دروستدەکەنەوە، پێش ئەوەی کە ئەم گۆپکانە بپشکوتن، لە کاتی هاتنی سەرما و کورتبوونەوەی ڕۆژدا لە گەشە دەوەستن و “دەخەون” تا وەرزی بەهار دێت.

درەختەکان هۆڕمۆنیان هەیە، سیتۆکینین و ئۆکسجین دوو هۆڕمۆنن کە لە گۆپکەکاندا هەن، لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکان و هاتنی گەرمی بەهاردا، گۆپکەکان هەڵدەئاوسێنن، ڕۆڵێکی گرنگ لە تەقینەوەی گۆپکەکان دەبینن،ئەمەش بەهۆی پێشخستنی گەشەکردن و هاندانی خانەکان بۆ دابەشبوون.

ئەو گۆڕانکاریانەی لەناو گۆپکەکاندا ڕوودەدەن کاریگەڕیەکی گەورەیان لەناو دارستانەکاندا هەیە. کرداری پشکووتن و چرۆکردن بۆ گەڵاکان یارمەتی درەختەکان دەدەن تا ئەوەندەی دەتوانن لە ڕۆژە درێژەکانی هاویندا تیشکی خۆر هەڵبمژن،هەر بۆیە پێش ئەوەی وەرزی هاوین بێت دارەکان دەکەونە پێشبڕکێ لەگەڵ کاتدا، بۆ ئەوەی زۆرتر چرۆبکەن و گەڵاکانیان گەشەبکات، کە سوود لە تیشکی خۆر و کاربۆن و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەبینن بۆ ئەوەی بیگۆڕن بۆ شەکر، کە لەکاتی گەشەکردندا خۆراک بە دارەکان دەدەن و ئۆکسجین بۆ مرۆڤ بەرهەمدەهێنن.

لە کۆی پڕۆسەی کۆپکەکردن و پشکوتن و چرۆکردنی درەختەکان لە کاتە جیاوازەکاندا، گرنگی وەرزەکان دەردەکەوێت، ساڵانە بە گشتی لەنێوان مانگەکانی ئادار و نیساندا درەختەکان کۆپکەکانتان دەست بە پشکوتندەکەن، بەڵام بەپێی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ئەوەش گۆڕانکاری بەسەردادێت، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە وەرزی زستان دەکرێت سەر لە گۆپکەکان بشێوێنیت و زۆر زووتر لە کاتی خۆی بپشکوتن، لەکاتی چرۆکردنیشدا دەکرێت زیان بە گەڵاکان بگەیەنێت.

 

سەرچاوە: وێبساتی فۆروستوری ئینگلند

وەرگێڕان: شادی کەمال

شاڵاو عەلی عەسکەری: یەکێتی ناتوانێت هاوکاری هەواڵگری پێشكەش بە توركیا بكات
پێشت شاڵاو عەلی عەسکەری: یەکێتی ناتوانێت هاوکاری هەواڵگری پێشكەش بە توركیا بكات
بە ڤیدیۆ…. تەقینەوەیەك لە كفری ڕوویدا
دواتر بە ڤیدیۆ…. تەقینەوەیەك لە كفری ڕوویدا
ەیوەندیدار