هۆشداری نەخواردنی ژەمی بەیانیان و کاریگەری لەسەر تاقیکردنەوەکان دەدرێت



پسپۆڕێکی خۆراکی هۆشداری لە کاریگەری خواردنی ژەمی بەیانیان دەدات، لەسەر خوێندکاران و بەدەستهێنانی نمرەی باش لە تاقیکردنەوەکان.

یاسین مامەند گەڵاڵی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و ماستەر لە زانستی خۆراک و تەندروستی باسی لەوەکرد، نانی بەیانی گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ خەڵک بە گشتی و بۆ قوتابیان بەتایبەت، بەگوێرەی زۆرێک لە توێژینەوەکان ئەوە دۆزراوەتەوە کە نەخواردنی نانی بەیانی پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئاستی قوتابی و هێنانی نمرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی توێژینەوەیەک لەسەر قوتابیانی هەرێمی کوردستان، ئەوەمان دۆزیوەتەوە کە خواردنی نانی بەیانی کاریگەری هەیە لەسەر ئاستی زانستی و ئەکادیمی، ئەو قوتابیانەی کە نانی بەیانی ناخۆن بێ تاقەتن و ناتوانن سەرنجیان لای دەرسەکانیان بێت، دواتر نمرەی باش بەدەست ناهێنن.

جەختی لەوەکردەوە، ئێستا کە کاتی تاقی کردنەوەکانەکان هەمان شت ڕاستە، بۆیە گرنگە لەسەر دایبابان جەت لەوە بکەنەوە قوتابیەکان زوو بخەون و زوو هەستن و نان بخۆن ئینجا بڕۆن بۆ تاقیکردنەوەکان، هەر سەرکەوتوو و تەندروست بن، چەندێک تەمەنی قوتابییەکە زیاتر بێت بێگومان تاقیکردنەوە و وانەکانی قورستر دەبێت و کاریگەری نەخواردنی نانی بەیانی زیاتر لەسەر دەردەکەوێت.

هونەر جەمال: داوای 970 ملیار دینارمان لە بەغدا کردووە
پێشت هونەر جەمال: داوای 970 ملیار دینارمان لە بەغدا کردووە
ڕۆژنامەی سەباح: مەرجەکانی پارتی هەڕەشە لەسەر هەڵبژاردن دروست دەکەن
دواتر ڕۆژنامەی سەباح: مەرجەکانی پارتی هەڕەشە لەسەر هەڵبژاردن دروست دەکەن
ەیوەندیدار