سبەینێ‌ لە هەولێر خۆپیشاندانی فەرمانبەرانى گرێبەست ئەنجام دەدرێت



فەرمانبەرانی گرێبەست سبەینێ‌ لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەست بە خۆپیشاندان دەكەن و داوا دەكەن دوای دەیان ساڵ لە خزمەت بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.

گرووپی فەرمانبەرانی گرێبەست لە كوردستان لە بانگەوازێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ دوو شەممە لە كاتژمێر 10ی بەیانی لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە بەرامبەر پاركی سامی عەبدولڕەحمان لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر، دەست بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان دەكەن.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، خۆپیشاندانەكەیان بۆ بەدەستهێنانی مافی خۆیانە لە بە هەمیشەیی بوون.

گرووپی فەرمانبەرانی گرێبەست داوا لە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات لە شار و شارۆچكەكان، بەشداری لەو خۆپیشاندانە بكەن و دەڵێن: “لەپێناو ئەوەی کێشەکەمان بۆ چوار شەممە بخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە”.

جەختیشیان كردۆتەوە، “تكایە بەشداری بکەن و پەیوەندی بکەن بە نوێنەرەکانەوە تا هەر شار و شارۆچکەیەک پێکەوە پاس بگرن”.

ئیسرائیل کەناڵی جەزیرە دادەخات
پێشت ئیسرائیل کەناڵی جەزیرە دادەخات
پەرلەمانتارێك مەرجی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
دواتر پەرلەمانتارێك مەرجی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار