بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیانی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە



فەرمانگەی كارتی نیشتمانی شارباێڕ ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی تاوەكو 25ی نیسان مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە سەردانیان بكەن، چونكە كارتەكانیان گەڕاوەتەوە.

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی شارباژێڕ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەکو بەروای ( 2024/4/25 ) ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتیمانیان کردووە كارتەکانیان گەڕاوەتەوە، واتە بەرواری پێشكەش كردنی مامەڵەكانیان، كە بەروارەکەی لەسەرەوەی وەسڵەکە نووسراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ‏‎‏‎ڕۆژانە لە یەک شەممە وە تا پێنج شەممە ‏‎‏‎له‌ كاتژمێر ( 2 )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( ‌‌‌‌‌5 )ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی شارباژێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەکانیان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پێداویستییەكانی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی بریتین لە ڕەگەزنامەی عێراقی و پێناسی باری شارستانی و وەسڵی وەرگرتنەوەی كارتەكە، كە بەناوی هەر كەسێكەوەبێت، دەبێت ئەو كەسە ئامادەبێت بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكان.

 

پەرلەمانتارێك مەرجی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
پێشت پەرلەمانتارێك مەرجی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
سودانی خەڵاتی یاریزانانی عێراق دەکات
دواتر سودانی خەڵاتی یاریزانانی عێراق دەکات
ەیوەندیدار