تاوەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە



بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایەکی کەشناسی، لە درەنگانی ئەمشەوەوە بۆ سبەی دووشەممە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەهۆی هاتنی هەور لە تورکیا و دروستبوونی هەوری ناوخۆیی، ئەمڕۆ یەکشەممە تاوەباران و هەورەبروسکە دەست پێبکاتەوە، سەرەتاش لە ناوچەکانی بادینانەوە دەبێت و دواتر بۆ سنووری هەولێر، کۆیە، ئیدارەی ڕاپەرین، ناوچە جیاوازهکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و دەوروبەریان دەگرێتەوە، ئەگەری هەیە بەشێکی ناوچەکانی گەرمیانیش بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، چەقی کاریگەری ئەم حاڵەتە بە زۆری کاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ بۆ کاتەکانی مەغریب دەبێت، لە بەشێک شوێن ئەگەری تاوەبارانی بەهێز هەیە لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکە، تەرزە وە تەرزەی قەبارە گەورەش، ئەگەر کراوەیە بۆ هەندێ شوێنی دیاری نەکراو، هاوکات لە کاتی تاوەکاندا خێرایی با زیاد دەکات، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لە هەندێک شوێن و دروستبوونی لافاو لە هەندێ شوێن ئەگەرێکی کراوەیە، بەتایبەت ئەو شوێنانەی تاوی بەهێز دەیانگرێتەوە مەترسیان لەسەرە.

ئەو شارەزای کەشناسییە ئەوەشی خستەڕوو، لە درەنگانی ئەمشەوەوە بۆ سبەی دووشەممە بە تایبەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی تری بەرفراوان و چالاکی دەریای ناوەڕاست، کە بارانبارین دەست پێدەکاتەوە، بەشێوەی گشتگیر کە تا چوارشەممە کاریگەری دەمێنێتەوە، ناوبەناو بۆ چوارشەممە ئەگەری ڕێژنەی لابەلا هەیە لە مەودای کاریگەری ئەم شەپۆلەشدا پێشبینی بارانێکی زۆر باشی لێدەکرێت، بارانی زۆریش لەو ناوچانە دەبارێت کە لە حاڵەتی پێشتر تێیاندا کەمتر باری بە نسبەت ناوچەکانی تر وەک: بیتوێن، پشدەر و کۆیە پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 3 ° تا 4 ° دادەبەزێتەوە، لە شاخە زۆر بەرزەکان ئەگەری بارینی بڕێک بەفر هەیە، لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکەی بەهێز و ئەگەرەکانی ڕوودانەوەی لافاو لەسەر بەشێک ناوچە تایبەت ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە،

 

 

ڕۆژنامەی سەباح: مەرجەکانی پارتی هەڕەشە لەسەر هەڵبژاردن دروست دەکەن
پێشت ڕۆژنامەی سەباح: مەرجەکانی پارتی هەڕەشە لەسەر هەڵبژاردن دروست دەکەن
توێژینەوەیەک هۆشداری لە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدات
دواتر توێژینەوەیەک هۆشداری لە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدات
ەیوەندیدار