سودانی خەڵاتی یاریزانانی عێراق دەکات



سودانی بڕیاریدا بە خەڵاتکردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ، بە پێدانی پارچەیەک زەوی و بڕی 10 ملیۆن دینار و مووچەی یەک مانگی خۆیان.

نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات،

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئایاری 2024 سوودانی لەکاتی پێشوازیکردن لە یاریزانان و دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی ئۆڵیمپیکی عێراق بڕیاریداوە خەڵاتییان بکات.

هەڵبژاردەی ئۆڵیمپیکی عێراق لە میانی بەڕێوەچوونی دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمی جامی ئاسیا کە یارییەکانی لە قەتەر بەڕێوەچوون بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئیندۆنیزیای بردەوە.

بەبردنەوەی ئەو یارییە عێراق وەکو یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی لە کیشوەری ئاسیا بەشداری لە ئۆڵیمپیادی 2024 دەکات، لە کۆمەڵەکەیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆکراینا، ئەرجەنتین و مەغریب یاریی دەکات، یەکەم یارییان بەرامبەر ئۆکراینا دەبێت.

ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق چەندین یاریزانی کوردیان تێدایە، و لەو یارییەدا ، بڵند ئازاد و هەڵۆ فایەق کە دوو یاریزانی کوردبوون  یارییانکرد.

بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە ئۆڵیمپیاد دەکات. هاوکات، تاکە هەڵبژاردەی عەرەبییە لەسەر ئاستی ئاسیا شەش جار بەشداریی لە ئۆڵیمپیاد کردبێت.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق  دوای سەرکەوتنەکەی هەڵبژاردەی عێراق پیرۆزبایی لێکردن و سوپاسی دەستەی هونەری و راهێنەران و بەرپرسانی هەڵبژاردەکەی کرد.

ئۆڵیمپیادی پاریس لە رۆژی 26ـی حوزەیران دەستپێدەکات و تاوەکو 11ـی ئابی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیانی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە
پێشت بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیانی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە
كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی باران و تەرزە ڕادەگەیەنرێت
دواتر كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی باران و تەرزە ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار