لە ئەمریکا ١٨ کەس بەهۆی شەپۆلی بەفر بارینەوە گیانیان لەدەستدا

لە ئەمریکا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی شەپۆلی بەفر بارینەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٨ کەس بەرزبووەوە.

“شەپۆلی بەفری کوشندە” کە لە دەریاچە گەورەکانی کەنەداوە تاکو ریۆ گراند لە سنووری مەکسیکی گرتووەتەوە، بە نەرێنی کاریگەری لەسەر نزیکەی سەدا ٦٠ی دانیشتووانی ئەمریکا کردووە.

ماڵپەڕی بەدواداچوونی گەشتە ئاسمانییەکانی FlightAware، ئەوەی راگەیاند کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەم هەزار و ٣٩٢ گەشتی ناوخۆیی و دەرەکیی هەڵوەشێندراوەتەوە و هەزار و ٥١٩ گەشتیش دواخراوە.

هاوکات، ئاژانسی نیشتمانیی ئاوهەوای ئەمریکا ئاشکرایکرد لە بەیانی رۆژی یەکشەممەوە ئەستووریی بەفر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەفاڵڵۆ نیگارا گەیشتووەتە ١٠٩ سەنتیمەتر.

ئاژانسی نیشتمانیی دۆخی ئاوهەوا (NOAA)، رایگەیاند کە دۆخی سەرما لە هەندێک ناوچەی وڵاتەکە لە سەرمای ٤٠ ساڵ پێش ئێستا نزیکبووەتەوە.

ئاكار: رێز لە یەكپارچەیی عێراق و سووریا دەگرین
پێشت ئاكار: رێز لە یەكپارچەیی عێراق و سووریا دەگرین
بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەک نادادی و جیاکاری رەتدەکەینەوە
دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەک نادادی و جیاکاری رەتدەکەینەوە
ەیوەندیدار