ئاكار: رێز لە یەكپارچەیی عێراق و سووریا دەگرین



 

خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا، لەگەڵ سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا یاشار گولەر و فەرماندە هێزەكانی وشكانی و ئاسمانی و دەریایی بەردەوامن لە پشكنین و بەسەركردنەوەی یەكە سەربازییەكانی سەر سنووری سووریا.

خولوسی ئاكار، لەگەڵ فەرماندە باڵاكانی سوپای توركیا دوای پشكنین و بەسەركردنەوەی بارەگای فەرماندەیی تاكتیكیی دووەمی سوپا لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ فەرماندەكانی یەكە سەربازییەكانی سەرسنوور و دەرەوەی وڵات و ناوەندی ئۆپەراسیۆنی فەرماندەیی هێزەكان ئەنجامدا و زانیاری لەسەر چالاكییەكان و دوایین دۆخی وەرگرت.

خولوسی ئاكار، ئەوەی خستەڕوو كە سوپای توركیا رێز لە یەكپارچەیی خاك و مافی سەروەریی عێراق و سووریا و هەموو دراوسێكانی دەگرێت.

دەشڵێت “هاوپەیمانانمان و هەندێك وڵاتی دیكە بە هەندێك بیانوو بەردەوامن لە هەماهەنگی لەگەڵ پەكەكەو یەپەگە”.

ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری توركیا دوای شكستهێنانی سوپای توركیایە لە هێرشی سەر ڕۆژئاوای كوردستان بەهۆی گووشارەكانی ئەمریكا و رووسیاوە.

تا ئێستا لەسەر 400 ملیارەكە ڕێككەوتن نەكراوە
پێشت تا ئێستا لەسەر 400 ملیارەكە ڕێككەوتن نەكراوە
دواتر
پەیوەندیدار