کۆمسیۆن وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی درێژکردەوە



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، تا ئێستا پارتی و یەکیتی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە و وادەکەشی تاوەکو کۆتایی ئەمشەو درێژکردەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو کاتژمێر 12ی ئەمشەو درێژکرایەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن نەکردووە.

پێشتریش سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاندبوو، پارتی بەم شێوەیەی ئێستا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا ناکات و ناوی کاندیدەکانیشی پێشکەشی کۆمسیۆن ناکات.

“یەکێتی ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد”
پێشت “یەکێتی ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد”
وەزارەتی دارایی ڕەتیدەکاتەوە “هەژماری من” کێشەی تێکەوتبێت
دواتر وەزارەتی دارایی ڕەتیدەکاتەوە “هەژماری من” کێشەی تێکەوتبێت
ەیوەندیدار