“یەکێتی ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد”



یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆن کرد و دەڵێت ئامادەین بۆ هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی “پی یو کەی میدیا”ی زمانحاڵی حزبەکەی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەفەرمی لیستی کاندیدەکانمان لە سنووری هەرچوار بازنەی (سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە پێشكەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

لێپرسراوەکەی یەکیتی وتیشی: “ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمسیۆن ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە و بڕیاریشیدا وادەکە تاوەکو کاتژمێر 12ی ئەمشەو درێژبکاتەوە.

پێشتریش سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاندبوو، پارتی بەم شێوەیەی ئێستا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا ناکات و ناوی کاندیدەکانیشی پێشکەشی کۆمسیۆن ناکات.

 

مووچەیەک بۆ قەرزەکان!
پێشت مووچەیەک بۆ قەرزەکان!
کۆمسیۆن وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی درێژکردەوە
دواتر کۆمسیۆن وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی درێژکردەوە
ەیوەندیدار