وەزارەتی دارایی ڕەتیدەکاتەوە “هەژماری من” کێشەی تێکەوتبێت



وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پڕۆژەی “هەژماری من” بڵاوکردەوە و دەڵێت، دابەشکردنی مووچە لە ڕێی هەژماری منەوە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە و مووچەکان خراونەتە سەر هەژماری بانکیی بەشداربووان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی ئەوەی گوایە “هەژماری من” لە شاری هەولێر کێشەی هەیە و ئەو کەسانەی مووچەیان لەو رڕگەیەوە وەردەگرن کێشەیان بۆ دروست بووە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە کە کێشە بۆ بەشداربوون لە وەرگرتنی مووچەکانیان دروستبووبێت.

دوێنێ شەممە، دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، هاوکات بەشێک لە مووچەخۆران مووچەیان لە ڕێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە وەردەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پڕۆژەی “هەژماری من” لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران، تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار مووچەخۆر هەژماریان بۆ کراوەتەوە.

کۆمسیۆن وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی درێژکردەوە
پێشت کۆمسیۆن وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی درێژکردەوە
شارەزایەکی گەردوونناسی باس لە نیشانەکانی شەوی قەدر دەکات
دواتر شارەزایەکی گەردوونناسی باس لە نیشانەکانی شەوی قەدر دەکات
ەیوەندیدار