شارەزایەکی گەردوونناسی باس لە نیشانەکانی شەوی قەدر دەکات



بە بڕوای زانایان زۆرترین دیاردە گەردونییەکانی شەوی قەدر نیشانەی ڕۆحین نەک گەردوونی و هەموو ساڵێکیش ڕوونادەن.

لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان، موسڵمانان زیاتر پەرستش دەکەن، لەو شەوەدا نوێژ و زیکر دەکەن، قورئان دەخوێنن و تا بەیانی ناخەون، خێر و چاکەی زیاتر بەدەستدەهێنن، لەکاتێکدا هێندەی هەزار مانگ خێری هەیە.

موسڵمانان بەردەوام پرسیاری ئەوەدەکەن و دەیانەوێت پشتڕاستی بکەنەوە کە چ شەوێکی ڕەمەزان بە دیاریکراوی شەوی قەدرە، خالید زەعاق، شارەزای فەلەکناسی سعودی، نیشانە گەردوونی، فەلەکناسی و کەشوهەواییەکانی ئاشکرا کرد کە هاوتان لەگەڵ شەوی قەدر.

ئەو شارەزا فەلەکناسییە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کە یەکەم شەو بوو لە دە شەوە پیرۆزەکەی مانگی ڕەمەزان، زۆرترین ئەگەری هەبوو کە “شەوی قەدر” بووبێت.

وتیشی، شەوی قەدر گرنگترین شەوی ساڵە و شەوی دابەزینی قورئانی پیرۆزە، هەر بۆیە پەروەردگار بە شەوی قەدر ناوی بردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە کە شەوی قەدر نیشانەی گەردوونی، فەلەکی و کەشوهەوایی هەیە، لەوانەش هەڵهاتنی خۆر بەبێ تیشکەکانی و شەوێکی ئارامە، نە ساردە و نە گەرم، زانایان باسیان لەوەکردوو کە ئەو نیشانانە ڕۆحین نەک گشتگیر و ساڵانە ڕوونادات.

جەختیشی لەوە کردەوە، لە ڕووی زانستییەوە تا ئێستا نەسەلمێنراوە کە خۆر لە هیچ ڕۆژێکی ساڵدا بەبێ تیشکی خۆی هەڵبێت.

زانایانی ئیسلامی باسیان لەوەکردووە، نابێت موسڵمان جیاوازی لەنێوان شەوەکانی کۆتایی ڕەمەزاندا بکات، بەڵکو دەبێت لە هەر دە شەوەکەدا بەردەوام نوێژ بکەن و قورئان بخوێنن، لەگەڵ ئەوەشدا نزابکەن و بپاڕێنەوە، چونکە هێندەی هەزار مانگ خێری هەیە.

وەزارەتی دارایی ڕەتیدەکاتەوە “هەژماری من” کێشەی تێکەوتبێت
پێشت وەزارەتی دارایی ڕەتیدەکاتەوە “هەژماری من” کێشەی تێکەوتبێت
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی: مزگەوتەکان لە شەوانی قەدردا کراوەدەبن
دواتر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی: مزگەوتەکان لە شەوانی قەدردا کراوەدەبن
ەیوەندیدار