ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەشیر حەداد: هەنگاو بۆ یەكخستنی دەزگای شەھیدان لە حكومەتی فیدڕاڵی و وەزارەتی شەھیدان لە حكومەتی ھەرێم دەدەین

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، تەواوی هەوڵەكان دەخەنەگەڕ بۆ زیادكردنی بودجە و دارایی دەزگای شەهیدان لە چوارچێوەی بودجەی ٢٠١٩.

بەشیر حەداد جێگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ عەبدولئەمیر ئەلشەممەری سەرۆكی دەزگای شەهیدان كۆبۆەوەو لە كۆبونەوەكەدا جەختیان لە بەھێزكردنی پەیوەندییەكان و بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان دەزگای شەھیدان و ئەنجوومەنی نوێنەران كرایەوە لەپێناو خزمەتكردن و چاودێری خێزانی شەهیدان.

بەشیر حەداد رایگەیاند، تەواوی هەوڵەكان دەخەنەگەڕ بۆ زیادكردنی بودجە و دارایی دەزگای شەھیدان لە چوارچێوەی بودجەی ٢٠١٩ ئەوەش بۆ سەرپەرشتی و چاودێری خێزانی شەهیدان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.

وتیشی”ئەوان چینێكی گرنگن و چەندین ساڵه دەردەسەرییان بەھۆی پشتگوێخستن چەشتووە، پێویستیشە لەسەر هەموو فەرمانگە و دامودەزگاكانی پەیوەندیدار گرنگی بە خێزانی شەھیدان بدەن و ھەوڵی كەمكردنەوەی ناخۆشی و نەھامەتییەكانی رۆژانەیان بدەن”.

ناوبراو گرنگی بە یەكخستنی ھەوڵەكانیش دا وەكو ھەنگاوی یەكەم بۆ یەكخستنی دەزگای شەھیدان لە حكومەتی فیدڕاڵی و وەزارەتی شەھیدان و كاروباری ئەنفالكراوان لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەوەش لەپێناو پێدانی مافەكانی خێزانی شەھیدان بە تەواوی.
لای خۆشییەوە شەممەری دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە دیداری جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەك نوێنەرانی كورد، لە كاری دەزگاكەشیان ئاگاداری كردنەوە لە كار و ئەركەكانی دەزگای شەھیدان.

عێراق

پارێزگارە سوننەكانی عیراق لە تكریت كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگارەكانی سەڵاحەدین و دیالە و بەغدا و ئەنبار و كەركوك و نەینەوا، لە شاری تكریت كۆدەبنەوە و لەسەر نەخشەرێگەیەك بۆ كاریی پێكەوەیی و هاوبەش و پشتیوانی لە كارنامەی حكومی و ئاشتی كۆمەڵایەتی، و زیادكردنی داهاتەكان لەپێناو بەدیهێنانی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ هاوڵاتییان رێكدەكەون.

بەپێی زیانیارییەكانی (خەڵك)، لە یەكەم كۆبوونەوەی راوێژكاریی لەئاستی پارێزگارەكان كە بە سەرۆكایەتی عەممار جەبر خەلیل پارێزگاری سەڵاحەدین لە شاری تكریت سازكرا، ئامادەبوان لەسەر نەخشەرێی كاركردنی پێكەوەیی و رووبەرٍووبونەوەی كێشە هاوشێوەكان و پێداویستییە هاوبەشەكان لە بوارە جیاجیاكان رێكەوتن،  جەختيش لەسەر ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی دەستی تیرۆر، و بەگەڕخستنی دەستپێشخەریی كشتوكاڵی و رازیكردنی حكومەت بە بایەخدان بە پارێزگاكان و تەرخانكردنی پشكی زیاتر بۆ پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە، كرایەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، پارێزگارەكانی سەڵاحەدین و دیالە و بەغدا و ئەنبار و كەركوك و نەینەوا، لەسەر یەكخستنی ستراتیژی ئەمنی بۆ رووبەڕووبونەوەی رەوشە نالەبارەكان رێكەوتن، بەجۆرێك كە پۆلیس ئیدارەی دۆسێی ئەمنی ناوخۆيی بگرێتەئەستۆ و كاریش بۆ دامەزراندنی قۆناغێكی نوێی سەقامگیریی كۆمەڵایەتی بكرێت، لەگەڵ چاوخشاندنەوە بە هەنگاوە پراكتیكییەكان لەڕێی سازدانی كۆنگرەی مانگانە لەنێوان پارێزگاكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كاندیدی حزبەكە نییە
یەكێتی دەنگ لەسەر كاندیدە كەركوكییەكە دەدات بۆ وەزارەتی داد

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، دەنگ بۆ كاندیدە سەربەخۆ كوردەكەی پارێزگای كەركوك دەدەن كە لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد پێشكەشكراوە.

غەیاس سورچی، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) رایگەیاند”ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق، لەسەر ئەوە رێكەوتوون، دەنگ بە دادوەر ئەركان بیبانی كاندید بۆ وەزارەتی داد لە حكومەتی فیدراڵدا بدەن”.

بە وتەی سورچی”شاری كەركوك لەبەر ئەوەی لە قۆناغە مێژووییەكاندا بەردەوام چەوساوەتەوە و زوڵمی لێكراوە، ئەوان وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێیان باشە كەسێتییەك لە شارەكە پۆستی وەزارەتی داد وەربگرێت ئەگەر لە حزبەكەی خۆشیان نەبێت”، ئاماژەی بەو ناكۆكیانەش كرد كە پێشتر لەسەر خالید شوانی كاندیدی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستەكەدا لەئارادابوو.

غەیاس سورچی دەڵێت”دادوەر ئەركان بیبانی، دادوەرێكی سەربەخۆیە و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، دەنگی پێدەن لەبەر ئەوەی كەركوكییە و دەتوانێت بەرگریكارێكی سەرسەختی مافی كورد و كەركوك بێت لە پۆستەكەیدا”.

دادوەر ئەركان بیبانی، كوردێكی لەدایكبووی ساڵی 1957ی شاری كەركوكە، و لە ساڵی 1999-2000 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە یاسا لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە، وێڕای بەدەستهێنانی دیبلۆمی باڵا لە زانستە دادوەرییەكان، ئێستاش دادوەرە لە سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی كەركوك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە پارێزگای كەركوك رویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركوك رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناحیەی ریازی باشووری خۆرئاوای پارێزگای كەركوك تەقییەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاندووە”پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجەی باشووری خۆرئاوای كەركوك، ئۆتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو تەقییەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هێزێكی ئەمنی شوێنی رووداوەكەی گەمارۆداوە”، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاریی زياتر لەبارەی رووداوەكەوە رابگەیەنێت.

لەگەڵ دەستبەركردنی زانیاریی زیاتر (خەڵك) تەواوی وردەكارییەكانى تایبەت بە رووداوەكە بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی قوربانیانی تەقینەوەكەش، پۆلیسێك كوژراوە و سیانی تر بریندارن.

هێزە ئەمنییەكان لە كۆتایی ساڵی 2017، توانیان تەواوی خاكی عیراق لە چنگی چەكدارانی رێكخراوی داعش رزگاربكەن، بە ناوچەكانی باشووری كەركوكيشەوە كە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014وە لەلایەن گروپە توندڕەوەكەوە كۆنترۆڵ كرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین