بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کارەبا کەمبووەوە  



ئاگادارییەک لە هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانەوە بۆ هاوبەشانی کارەبا لە هەرێم.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەکاتەوە، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.

شایەنی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، هاوکات بەێی سەرچاوەکانی هەواڵ دوو کەس برینداربوون.

دوو کەس لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر گیانیان لەدەستدا
پێشت دوو کەس لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر گیانیان لەدەستدا
هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕۆژانی هەینیدا قەدەغە دەکرێت
دواتر هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕۆژانی هەینیدا قەدەغە دەکرێت
ەیوەندیدار