زۆری خەڵک دیدی دابەش بووە و خەمی کوردستانییانەی بێ هێز بووە



ئەکبەر یوسف

دابەش بوونی تەواوی خەڵک بەسەر پرسی بایکۆتی هەڵبژاردن و قەیرانێکی وەک بێ مووچەیی، لاوازی رای گشتی و پەرت بوونی شەقام و سۆشیاڵ میدیایشی لێ کەوتۆتەوە و تێدا بە داخەوە خەڵکی بێ لایەنیش بەشداری دەکەن یان بە کردار و وتە و یانیش بە دڵ، کەمن ئەوانەی لە کانی ئاوی خەمی کوردستانییانە دەخۆنەوە و خەمی فێڵ لێکردنمانیان خستۆتە سەر شانیان و بە پێنووس یان هەر ئامرازێک بەرگری دەکەن و پووچەڵیان دەکەنەوە.

ناوەڕۆک:

هەر تاک و کۆمەڵ و خێزانێک رووخاندن و لە ناوبردنی ئەزموونی حوکمڕانی و حکومەتی سی و سێ ساڵە لە کەڵکەڵەیدا هاتووچۆ دەکات فریوی بیرکردنەوەی نەخوات لە درک کردنیشی وریا بێت لە دروشمی بێ بنەما و درۆینەی دوژمنان، بەڵکو فریا بکەوێت لە تێگەیشتنی کوردستانییانە بۆ چەمک و ناوی پیرۆزی راپەرین و سەرهەڵدان کە نەتەوەی کورد و نەتەوە و پێکهاتەکانی تریش لە پاڵیدا و لە ژێر چەترەکەیدا خۆپارێزیان کرد لە دابارینی داپڵۆسین و ستەم و چەوساوەیی و دەست و دەم و چەک و هێزی داگیرکەران، خەڵک هەمان چەمک و ناو هەڵەیە هەم بەکارببەن و بەکاریش بهێنن بۆ ئەزموونی حوکمڕانی باشووری کوردستان و لە بوونی هەر جۆرێکی قەیرانی قووڵیش بیر و دەستی بۆ نەبەن و دەسەڵاتیش بە چاویلکەی رەشی خیانەتکاری بەرامبەر خەڵکی مافخوراوی دەستی قەیرانەکان نەبینێت.

وەک لە پێشەکییەکەدا هاتووە نموونەیەکی ئەمڕۆیی و سەرزارانی خەڵکی، بابەتی بژێوی و قووت و نانە ناگونجێت فێڵمان لێ بکرێت و ناسازێت ئینتیما بفرۆشین و گەزینی پەنجەی پەشیمانیش داد نادات لە داهاتوو، چارەنووسی بایکۆتکردن و بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق و حکومەتەکەی و دامەزراوەکانی دادگای فیدڕالی و پەڕلەمان و کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان. دەووترێت بەشە گەورەکەی مێژووش بۆ گەواهیدانە، وەکو خەڵکی وڵاتی کوردستان چۆنێک دەستکەوتە بە دەست هاتووەکانمان پاراستووە و بە کەم سەیرمان نەکردووە بە بێ گرێ سیاسی و دەمارگیری، هاوکات دووبارە تەخوین نەکردنی دەسەڵاتی کوردستانیشی پێویستە بەرامبەر خەڵکی مافخوراو.

ئاشکرایە خەباتی نەپساوە و لە مێژینەی نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستانی هەر پێنج پارچە و ئازادترینیشیان باشووری کوردستان، کاتێکیشە خەباتکردنیش ئاواڵابوونی دەرگاکانی هەر رەخنە و داواکردنی هەر مافێک بووە. لۆژیک بۆ خەڵکی زیندووی کوردستان دەڵێت لە بڕی ئەوەی وەکو خەڵک، فێڵمان لێبکرێت درێژە پێدەری هەمان خەباتی رابردووی نەتەوە و پێکهاتەکانی باشووری کوردستانی بین نەوەک تیغێک بە پلان و دڵی دوژمنان لە جەستەی برینداری کوردستان بخشێنین تا بە قورگی وشک و تینووی شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی و سەربەخۆیی خوازی کوردستانمان بچێتە خوار کە ئاواتە خوازی ئاوی کەوسەری پیرۆزن لە بەهەشتی نەبڕاوەدا.

شتگەلێکی زۆر نووسراون و خوێندراون و بیستراون لە ماوەی رابردووی بارودۆخی خۆشگوزەرانی و قات و قڕیدا لە لایەن کار بە دەستان و ئۆپۆزیسیۆن و رەخنەگرانی باشووری کوردستان، بەڵام لە ئێستای باشووری کوردستاندا لە لای دیدی زۆر یان کەمێکی جۆرێکی خەڵکە دابەشبووەکە کاربەدەستان و ئۆپۆزیسیۆن و رەخنەگران ئەدایان شێواوە و پەسەند ناکرێت لە لایان، بەڵام دەبێت لۆژیکییانە هەنگاوەکانیان هەڵبهێنن لە نێوان خەمی کوردستانییانە و رق و کینە بەرامبەر هەر کەسایەتی و پارت و هێزێک و قەیرانەکانی وەکو بژێوی و نان، دەستپێکیشییان بەمە دەکرێت ئەم خەڵکانە هەر جۆرێک لە فشار بەکارئەهێنێن بۆ مافەکانمان ئازادن و هەر رق و کینەیەکی رەوا و تەنانەت ناڕەواشیان هەیە بە مەرجی دوورکەوتنەوەیان لە ئاژاوگێڕی بەرامبەر هەر کەسایەتییەک یان پارت و هێزێکی باشووری کوردستان لەمیشیان ئازادن ئەوەی تریان خەمی کوردستانییانەیە هیچ دەرەوازەیەکمان نییە جگە لە پشتیوانیکردن بۆ خیانەتکارانی بێ پاساو و حاشا هەلنەگر بێت لێ بچینە ژوورەوە تا لەوێدا قسەیەک بکات راست دەربچێت.

وا ئەزانرێت لەمڕۆدا زۆر یان کەم لە جۆرێکی تری خەڵکە دابەشبووەکەی ترەوە بیرکردنەوەیان بە کام یەک لە ئاڕاستەکاندا بێت، قازانجی خەمی کوردستانییانە لەو خانە دادەنێت ئەو هێز و پارتانە لە دەسەڵات نەمێنن بدرێنە دادگای گەل و ئەو هێز و پارتانە لە دەسەڵاتداری ببن هاوکاتیش داخوازی چەندین ساڵەیانە، ئەو جۆرە لە خەڵکانە بێ هێوایی و بێزاریشیان بۆ دروست بووە. لە زانستی رامیاریدا بە هیچ شێوەیەک رێگری نابێت لەم بیرکردنەوەیەش بکرێت و رێگەگرتنیش نیشان بدرێت لە سەرگرتن و کارکردنییان بۆی، ئەمە جگە لەوەی بەخۆداچوونەوەی جددی پارتە فەرمانڕەواکانی کوردستان لەم بیرکردنەوەیە دژە پێیان پێویستە بەهەند وەربگیردرێت بۆ ئۆپۆزیسیۆن و رەخنەگر و رۆشنبیریش هەمان پێداچوونە پێویستە. لە دونیای پێشکەوتوو و تەنانەت دواکەوتووشدا گۆڕینی دەسەڵات و تاقیکردنەوەی پارت و هێزی نۆی بە کارێکی نا بەجێ دانانرێت لە سیاسەتدا ئەگەر دەستاو دەستی دەسەڵات سەندووقەکانی دەنگدان سەنگی مەحەک نەبوو و یەکلایی نەکردەوە، کە گلەیی و رەخنەی ئەو جۆرە خەڵکانەی لە هەڵبژادنەکانی رابردوودا لەبەر بێمتمانەیان بە پرۆسەکە و ئەمجارەش هەمان قسە بۆ ئەو خەڵکە راستە کە دووپاتی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن بە راست دەزانن.

سەرهەڵدان یاخود لە باشترین حاڵەتدا ناوی راپەڕینیشی لێ بنرێت دەبێت خەڵک، بەرنامەی گۆڕین و گۆڕانکارییەکەی و نەخشە ڕێگەکەی روون بێت تا بتوانرێت بەرەو ئاسۆی باش بڕوات و زەمانەتی ئاسایشێکی بێ وێنەتر دەستەبەر بکات و زامنی هەڵسانەوە و بەرەپێشچوونی کەرتە سەرەکییەکانی پەروەردە و کشتوکاڵ و بە دیجیتاڵیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان باشتر زامن بکات بە گشتی تریش ژێرخانەکەی، چونکە ئەگەر خراپمان بە خراپ یان خراپتر گۆڕدڕایەوە ئەوا تەنها زەوی زیاتر ئاودراوە بە خوێن، بە خوێنیش چاوەکان لێڵ ئەستێرەکانی ئاسمانی کوردستان دەبینن، لە جیاتی گۆڵچنین و گەشتی ئاسمانی. بەڵگەشمان ناکام بوونی هیوای ئەم خەڵکەی جاری پێشووە کە خەونەکانی تەنیا لە چوارچێوەی پاکێج و وتە و مەرەکەبی سەر کاغەز مایەوە.

کۆبەند:

کۆکردنەوەی خەمی کوردستانیانە و دابەشبوونی خەڵک بەسەریدا و قەیرانەکان و گۆڕینی دەسەڵات لە ناونیشانێکدا بە ناوی
« زۆری خەڵک دیدی دابەشبووە و خەمی کوردستانییانەی بێ هێزبووە » دابنێین ئەوەی لێ دێتە بەرهەم (خەڵکە جۆراوجۆرەکە وریا ببن لە تێک ئاڵان بە سەرلێشێوان و دەسەڵاتیش هەموو خەڵکێک بە خیانەتکاری باشووری کوردستان نەزانێت و ئۆپۆزیسیۆنیش کەمترین قسە و زۆرترین کرداری هەبێت) خەڵک بە گشتی، واتە خەڵکی جۆراوجۆر و خەڵکی دەسەڵات هەڵە نابیت ئەگەر بەقەد رێژەی بێ نموونەی هەبوونی مێروولەکان لێکدانەوەیان و سەرنجیان ورد بکەین و بڕیاری خێرا و سەر پێی نەدەن لە هەبوونی تۆزقاڵێک گومانیش لە فێڵی دوژمنان و بەنادیدە نەگرتنی دەستکەوتەکانیش دەست پێبکەن.

تێبینییەک بۆ خوێنەران/ کاتێک باسی زۆر یان کەم لە خەڵکم کردووە لەبەر بێ ئامارییم و داتام لەبەر دەست نەبووە تا رێژە و ژمارە بخەمە روو، بۆیە ویستوومە بە ئەمانەتەوە بنووسم.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی: مزگەوتەکان لە شەوانی قەدردا کراوەدەبن
پێشت وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی: مزگەوتەکان لە شەوانی قەدردا کراوەدەبن
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی: ناوی کاندید پێشکەشی کۆمسیۆن ناکەین
دواتر ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی: ناوی کاندید پێشکەشی کۆمسیۆن ناکەین
ەیوەندیدار