لە بارەی وەرگرتنی گەنمەکانیان دڵنیایی بە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەدرێت



وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغداد لێكتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتووینەتە قۆناغی كۆتایی.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، ئەمڕۆ سەردانی بەغدادمان كرد و  لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ و تیمی هونەریی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كۆبوونەوە و دواتر لەگەڵ لیژنەی 57 كۆبووینەوە کە  تایبەتە بە بڕیاردان لەسەر چۆنییەتی وەرگرتنی گەنم گفتوگۆمان لەسەر مافی جووتیارانی هەرێمی كوردستان كرد لە چوارچێوەی هەموو ئەو رێكارانەی كە ئەمساڵ گیراونەتەبەر بۆ سەلماندنی راستی و دروستی داتا و زانیارییەكانی جووتیارانی هەرێم، تاوەكو بەهەمان شێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەرهەمی گەنمەكەیان رادەستی سایلۆكان بكەن.
دەشڵێت:”دوای گفتۆگۆیەكی زۆر لە نێوان هەردوولاماندا تارادەیەك لێكتێگەیشتن هەبوو، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتووینەتە قۆناغی كۆتایی بڕیاردان لەسەر چۆنێتی وەرگرتنی گەنم”.
“ڕێگەی گەشەپێدان نزیکەی شەش ملیۆن هەلی کار دەڕەخسینێت”
پێشت “ڕێگەی گەشەپێدان نزیکەی شەش ملیۆن هەلی کار دەڕەخسینێت”
شارەوانیی سلێمانی ئەم شەقامە بەربەست دەكات
دواتر شارەوانیی سلێمانی ئەم شەقامە بەربەست دەكات
پەیوەندیدار