ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

٦ هاکی زیرەکانە بۆ ئەوەی میوانەکانت تووشی سەرسوڕمان بکەیت

خێزان

بەردەوام هاکی ناوماڵ بیرۆکەی جیاواز و سەیر پەیدا دەبن ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێک هاکی نایاب و سەرسوڕهێنەرن.

بۆن بدە لە کلێنسی توالێتەکەت تاوەکوو بۆنێکی باشتری پێ ببەخشێت.

دەتوانی پاش ئەوەی هێلکەکەت بەکارهێنا هاو شێوەی ئەم باخچەیە گوڵ و خۆڵی تێبکەیت و دیمەنێکی جوان دەبە خشێت.

بە شێوەیەکی داهێنەرانە و زیرەکانە خواردنەکانت دابنێ هاوشێوەی ئەم خواردنە.

دەرفەتێکی دیکە ببەخشەوە بە کاغەزەکان و ڕەنگیان بکە و بەم شێوەیە دیمەنێکی جوانتریان دەبێت لە ماڵەوەدا.


سرکەی یاخوود سۆدە بەکاربهێنە بۆ پاککردنەوەی پەڵە و پیسی سەر فەرشی ماڵەوەت.

دەتوانی پرتەقاڵ توێکڵەکەی لێ بکەیتەوە و و هاوشێوەی وێنەکە گڵۆپێکی تێ بکەیت پاشان دەبینت چ دیمەنێکی جوانی هەیە.

ماڵداری

٦ ڕێنمایی بۆ بەخێوکردنی منداڵ کە هەموو دایکێک دەبێت بەجوانی بیزانێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگە کە هەموو دایکێک پێویستە شارەزایی لەسەر هەبێت، بەتایبەت لە یەکەم منداڵدا.

 

– پێویستە دایک زۆر ئاگاداری تەندرووستی خۆی بێت بەتایبەت لە ٣٠ ڕۆژی یەکەم، خواردنی باش بخوات و تەندرووست بێت تا بتوانێت شیری تەندرووست، هاوکات کاتی خەوتنی لەگەڵ کاتی خەوتنی منداڵەکەیدا ڕێک بخات، بۆ ئەوەی بتوانێت پشوو بدات.

 

منداڵەکەت لەسەر شتێکی نەرم دابنێ و ڕۆژانە بە ڕۆنی سرووشتی بیشێلە، لە قاچیەوە دەستپێبکە بۆ قۆڵ و سنگ و ملی بەڵام زۆر بە نەرمی

 

گرنگە منداڵەکەت بە شێوازێکی درووست بپێچیتەوە بۆ ئەوەی بخەوێت، بۆ ئەوەش تەماشای ئەم وێنەیە بکە:

لە کاتی هەڵگرتنی منداڵدا هیچکات دەستت لە ژێر سەری لامەبە، چونکە هێشتا توانای ئەوەی نییە سەری خۆی هەڵبگرێت

 

دایکان لە سەرەتادا بۆ شیرپێدان ڕووبەڕووی ناڕەحەتی دەبنەوە، بەڵام نابێت بەهۆیەوە قەلەق بن، بزانە بە کام شێواز ئاسوودەیت بەو جۆرە شیر بدە بە منداڵەکەت، بۆ ئەوەی لەکاتی شیرپێدان منداڵەکەت نەخەوێت قاچەکانی ختووکە بدە، تا بە سکی برسی نەخەوێت.

– لەکاتی گۆڕینی دایبی لە پێشەوە بیبە بۆ دواوە، بەتایبەت لە کچدا تا توشی هەوکردن نەبێت، جگە لەوەی تا تەواو وشک نەبێتەوە دایبی نوێ مەبەستە، لەکاتی دانانی دایبی پەستانی توند مەخەرە سەر سکی منداڵەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چۆن کەرەستەکانی ڕۆژانەت بە شێوازی جیاواز بەکار دەهێنیت؟ سوود لەم بیرۆکانە وەربگرە!

خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك بیرۆكه‌ی ساده‌ و ناوازه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ جیاوازه‌كانی رۆژانه‌ت به‌ شێوازێكی جیاواز به‌كار بهێنیت:

ده‌توانیت به‌ له‌زگه‌ی هه‌ڵواسین ئایپاده‌كه‌ت بكه‌یت به‌ ته‌له‌فیزیۆن.

له‌ كاتی گه‌شتدا سابونێك بكه‌ره‌ ناو جلوبه‌رگه‌كانته‌وه‌ و بۆنی ناخۆش نایه‌ڵێت.

ده‌توانیت به‌ مه‌عجونی ددان لایتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بدره‌وشێنیته‌وه‌.

ڕه‌نه‌ی كۆن بگۆڕه‌ به‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی جوان بۆ هه‌ڵواسینی مووتووموروه‌كانت.

ئه‌و قه‌ڵه‌م دارانه‌ی له‌ مادده‌ی غرافیتی ته‌واو دروستكراوه‌، گه‌ر له‌ نیوه‌وه‌ ته‌خته‌كه‌ی لێ لاببه‌یت و په‌نجه‌ی له‌سه‌ر دابنێیت، له‌ جه‌سته‌ته‌وه‌ كاره‌بای بۆ ده‌چێت و ده‌توانیت له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت به‌كاری بهێنیت وه‌ك قه‌ڵه‌می ئه‌له‌كترۆنی..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چۆن شتە کۆنەکانت والێدەکەیت کە رێک وەک تازە دەربکەوێت؟

خێزان

پاككردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ كۆنه‌كان به‌ جۆرێك كه‌ وه‌ك تازه‌یان لێبێت زۆر پێویسته‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ 8 ڕێگای ناوازه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شته‌ كۆنه‌كان وا لێبكه‌ین كه‌ تازه‌ كڕیومانه‌:

یه‌ك كوپ سركه‌ له‌گه‌ڵ دوو كوپ ئاو تێكه‌ڵ بكه‌و به‌سه‌ر فه‌ڕشی پیسدا بیپڕژێنه‌، دواتر په‌ڕۆیه‌كی بكه‌ره‌ سه‌ر و ئوتوی بكه‌.

جانتای چه‌رم زۆر به‌ ساده‌ی به‌ كلێنسی ته‌ڕ پاك بكه‌ره‌وه‌.

بۆ پێڵاوی سپی یه‌ك كه‌وچكه‌چا قاپشۆر، له‌گه‌ڵ 2 كه‌وچكه‌چا سۆده‌ تێكه‌ڵ بكه‌و بیده‌ له‌ پێڵاوه‌كانت.

خوێ و سركه‌ بده‌ له‌ بنی مه‌نجه‌ڵ و به‌ ئسفنجێك پاكی بكه‌ره‌وه‌.

بۆ لابردنی شوختی ده‌وریه‌كانت پۆڵیشی فه‌خفوری به‌كار بهێنه‌.

خوێ بكه‌ به‌سه‌ر ته‌خته‌ی شت جنین و دواتر لیمۆی پێدا بهێنه‌، پاشان به‌ ئسفنجێك پاكی بكه‌ره‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان