نرخی نەوت و زێڕ دابەزی



نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ دابەزینی بەخۆوە بینی.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 17 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت کە بە بەراورد لەگەڵ هەڵکشانەکەی دوێنی نزیکەی دۆلارێک و 50 سەنت کەمترە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 79 دۆلار و 22 سەنتە.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی زێڕ تا ڕادەیەک داکشانی بەخۆوە بینیوە و ئۆنسەیەک لە دوو هەزار و 449 دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و 406 دۆلار دابەزی، پێش ئەوەی جارێکی دیکە بەرەوە دوو هەزار و 415 دۆلار هەڵبکشێت.

 

وەزارەتی دارایی عێراق: دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەستپێدەکات
پێشت وەزارەتی دارایی عێراق: دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەستپێدەکات
“ڕێگەی گەشەپێدان نزیکەی شەش ملیۆن هەلی کار دەڕەخسینێت”
دواتر “ڕێگەی گەشەپێدان نزیکەی شەش ملیۆن هەلی کار دەڕەخسینێت”
پەیوەندیدار