وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی: مزگەوتەکان لە شەوانی قەدردا کراوەدەبن



شەوی قەدر هێندەی هەزار مانگ خێری هەیە، دەکەوێتە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، موسڵمانان تا بەیانی ناخەون و پەرستش و نزا ئەنجامدەدەن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا مزگەوتەکان بە سەرپەرشتی مامۆستای مزگەوتەکان دەکرێنەوە، لە زیاتر لە ٦ هەزار و ٨٤ مزگەوتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شەوانی قەدر دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕێنمایی بۆ مزگەوتەکان دەرکراود کە لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستای مزگەوتەکان پەرستش، مەراسیم و چالاکی ئایینی ئەنجامدەدرێن.

شەوی قەدر کە شەوی دابەزینی قورئانی پیرۆزە هێندەی هەزار مانگ خێری هەیە و شەوی زیندوو کردنەوەیە بە نوێژ، دوعا، زیکر و قورئان، شەوی قەدر یەکێکە لە شەوەکانی کۆتایی مانگی ڕەمەزان، موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان شەوانی کۆتایی ڕەمەزان بە نزا، پاڕانەوە و پەرستش بەسەردەبەن و تا بەیانی ناخەون.

پیغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرمووێت: تحروا ليلة القدر في الوتر من العشر الأواخر من رمضان (متفق علیه) واتە: لە تاکەکانی دە شەوی کۆتایی بگەڕێن بە دوای شەوی قەدردا.

خوای گەورە دەفەرمووێت: لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ (القدر: ٣) واتە: (شەوی قەدر پاداشتی هەزار مانگی هەیە)، واتە بەتەنها عیبادەتکردن لە شەوی قەدر، پاداشتی عیبادەتی هەزار مانگی هەیە کە دەکاتە ٨٣.٣ ساڵ.

شارەزایەکی گەردوونناسی باس لە نیشانەکانی شەوی قەدر دەکات
پێشت شارەزایەکی گەردوونناسی باس لە نیشانەکانی شەوی قەدر دەکات
زۆری خەڵک دیدی دابەش بووە و خەمی کوردستانییانەی بێ هێز بووە
دواتر زۆری خەڵک دیدی دابەش بووە و خەمی کوردستانییانەی بێ هێز بووە
ەیوەندیدار