تانكەرێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا



 

هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی وەرگەڕانی تانكەرێكەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تانكەرێك بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری بۆسەر رێگای سەرەکی هاتووە و لەنزیک گوندی کەواچەرموو کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لە دەستداوە.

تانكەرەكە تایبەتە بە گواستنەوەی غازی LPG و هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت: “شۆفێرەکە لەدایکبووی ساڵی 1967-ە، واتا تەمەنی 57 ساڵە، دانیشتووی قەزای کەلارە”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بارزانی: بۆ لاوازكردنی هەرێم یاری سیاسی بە بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان دەكرێت
پێشت بارزانی: بۆ لاوازكردنی هەرێم یاری سیاسی بە بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان دەكرێت
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: بە هۆی قەیرانی دارایی گەندەڵی زیادی کردووە
دواتر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: بە هۆی قەیرانی دارایی گەندەڵی زیادی کردووە
ەیوەندیدار