نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری كرا



بۆ مانگی ئازار مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر و سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدەیان دیاریكردووە، كە نرخی یەك ئەمپێر نزیكەی 14 هەزار دینار دەبێت.

عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانى سلێمانی ڕایگەیاندووە، ڕۆژانە لەناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی 11 كاتژمێر كارەبا دەدرێت و تا كۆتایی ئەم مانگە 350 كاتژمێر كارەبایان پێدەدرێت و هەندێك گەڕەكیش ڕۆژانە 24 كاتژمێر كارەبای مۆلیدەیان هەیە.

وتیشی، “بۆ ئەم مانگە بەپێی نرخی سووتەمەنی، بۆ هەر كاتژمێرێك كارەبای مۆلیدە 41 دینار دیاری دەكرێت و لەو گەڕەكانەی ڕۆژانە 11 كاتژمێر كارەبایان پێدراوە، 14 بۆ 14 هەزار و 500 دینار بۆ یەك ئەمپێر وەردەگیرێت”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەو گەڕەكانەش كە 24 كاتژمێر كارەبای موەلیدەیان هەیە بۆ یەك ئەمپێر 21 هەزار دینار وەردەگیرێت.

سەبارەت بە نرخەكانی هەولێر، یەكێك لە خاوەن مۆلیدەكانی ئەو شارە ئاشكرای كردوە: ڕۆژانە 13 كاتژمێر و نیو كارەبا بە هاووڵاتیان دراوە و بۆ ئەم مانگە تا دوێنێ 28ی ئازار بە تێكڕا 365 كاتژمێر كارەبایان داوە.

ئاشكراشی كردووە، بۆ هەر ئەمپێرێك 14 هەزار بۆ 14 هەزار و 500 دینار وەردەگرن.

دادگای فیدڕاڵی دوو دۆسیەی دیكەی هەرێم یەكلایی دەكاتەوە
پێت دادگای فیدڕاڵی دوو دۆسیەی دیكەی هەرێم یەكلایی دەكاتەوە
نامۆترین جۆری قاچاخچێتی ماددەی هــۆشبەر ئاشكرا دەکرێت
دوات نامۆترین جۆری قاچاخچێتی ماددەی هــۆشبەر ئاشكرا دەکرێت
پەیوەندیدار