نامۆترین جۆری قاچاخچێتی ماددەی هــۆشبەر ئاشكرا دەکرێت



ئاسایشی نیشتمانیی عێراق باندێکی دەستگیرکرد، کە ماددەی هۆشبەریان لە توێکڵی گوێزدا شاردووەتەوە، ژمارەی باندەکە 11 کەس بوون.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، باندێکی قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، کە ماددەیان لە ناو توێكڵی گوێزدا شاردووەتەوە.

ئاشكراشی كردووە، ئەوە بە “نامۆترین جۆری قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر” دادەنرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، باندەکە ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ لە ناو توێکڵی گوێزدا شاردبووەوە، کە لە 11 کەس پێکهاتوون و لە پارێزگاکانی بەسڕە، بەغدا، دیوانیە و کوت چالاکییان هەبووە.

دەشڵێت: “هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرەتا یەکێک لە ئەندامانی باندەکەیان دەستگیرکردووە، کە گوێزەرەوەی سەرەکیی ماددە هۆشبەرەکان بووە لە نێوان پارێزگاکاندا، دواتر تەواوی تۆمەتبارانیان دەستگیرکردووە”.

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری كرا
پێشت نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری كرا
بەوێنە؛ ئاوی دوكان ڕوون نەبۆتەوە و نەوتەكەی تێداماوە
دواتر بەوێنە؛ ئاوی دوكان ڕوون نەبۆتەوە و نەوتەكەی تێداماوە
ەیوەندیدار