پارەی پێویست بۆ پرۆژەی ماستەر پلانی هەڵەبجە تەرخانکرا



وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تەرخانکردنی پارەی پێویستی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پرۆژەی ماستەر پلانی شاری هەڵەبجە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی ئادار ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی دا بە تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە، کە  لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە بڕیاری دابوو پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە جێبەجێ بكرێت،

ئاماژە بەوەشدەکات،  دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی ، لە وەزارەت وردەكاریی پرۆژەكەمان دراسەت كرد و دواتر بۆ نووسینگەی سەرۆكوەزیران بەرزكرایەوە، و لە ڕۆژی 25ی ئاداری  فەرمانی تەرخانكردنی ئەو گوژمەیە دەرچوو، كە پێویستە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە و پێدانی دەسەڵات پێمان بۆ ئەوەی هەنگاوەكانی پرۆژەكە بەزووترین كات دەست پێ بكەین و جێبەجێی بكەین”.

هاوکات ساسان عەونی، دەڵێت، “ماستەرپلانی هەڵەبجە لە ئەولەویەتی پرۆژەكانی حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردایە لە بواری دروستكردنی ماستەرپلان بۆ شار و شارۆچەكان”.

جێبەجێکردنی ماستەرپلانی هەڵەبجە “دەبێتە هۆی بووژانەوە و پەرەپێدان و گەشەسەندنی شاری هەڵەبجە لە هەموو ڕووێكەوە و دەبێتە بنەمای ژێرخانی شارەكە، ئەو پرۆژەیە پرۆژەیەكی فراوانە و سەرجەم سێكتەرە گرنگەكانی شارەكە لەخۆدەگرێت و لە داهاتوودا هەڵەبجە قۆناغێكی نوێ و پێشكەوتوو بەخۆیەوە دەبینێت”.

ساسان عەونی ڕوونیشیکردۆتەوە،  پڕۆژەی ماستەرپلانەكە، لایەنە كاریگەرەكانی وەكوو ئاراستەی فراوانبوونی شار و بەكارهێنانی زەوی و دیاریكردنی ناوچەی پیشەسازی، نیشتەجێ، كشتوكاڵی، گەشتیاری، بازرگانی، خزمەتگوزارییە گشتییە پێویستەكان دیاری دەكرێت، بە لەبەرچاوگرتنی فاكتەرە ژینگەیی، دیمۆگرافی، كۆمەڵایەتی، ئابووری، تەندروستی و پەروەردەییەكان و چەندین بواری دیكەی پەیوەست بەو بابەتە، هەروەها پێگەی مێژوویی هەڵەبجە و ڕۆڵ و كاریگەری ئەم شارە لەبەرچاو دەگیرێت”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 22ی شوبات سەردانی پارێزگای هەڵەبجە کرد ، و بەردی بناغەی رێگەی هەڵەبجە – تووەقوت – قلیجە و پردی تووەقوتی دانا و دواتریش چەندین دیداری لەو شارە ئەنجامدا.

 “هەژماری من” کێشەی مووچە چارەسەر دەکات؟
پێت  “هەژماری من” کێشەی مووچە چارەسەر دەکات؟
کاروان یاروەیس: دەرئەنجامی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مەترسیدار دەبێت
دوات کاروان یاروەیس: دەرئەنجامی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مەترسیدار دەبێت
پەیوەندیدار