کاروان یاروەیس: دەرئەنجامی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مەترسیدار دەبێت



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “دەرئەنجامەکەی مەترسیدار دەبێت”.

كاروان ياروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی (الصباح)ی عێراقی ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا ئەنجام نەدرێت دەرئەنجامەکەی مەترسیدار دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەڵبژاردنە، دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە بۆشایی دەستووری و یاسایی لە کوردستان دروستکردووە و پڕۆسەی سیاسیش لە هەرێم وەستاوە و دەستپێشخەری و جوڵەی سیاسی نەماوە.

کاروان یاروەیس ئەوەشی خستەڕوو، بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن پارتیەوە دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و ئێمە لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێت و هەموو لایەنەکان بەشداری فراوان بکەن، بۆ چارەسەرکرەنی کێشە سیاسییەکان واباشترە لەناو ماڵی کوردی گفتوگۆی سیاسی بکرێت.

پارەی پێویست بۆ پرۆژەی ماستەر پلانی هەڵەبجە تەرخانکرا
پێت پارەی پێویست بۆ پرۆژەی ماستەر پلانی هەڵەبجە تەرخانکرا
“ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار کەس لە غەززە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن”
دوات “ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار کەس لە غەززە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن”
پەیوەندیدار