سەدان هەزار فەرمانبەر بە نا یاسایی لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە



ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان گەڕاندنەوەی زیاتر لە 100 ملیار دیناری بۆ گەنجینەی حکومەت ڕاگەیاند و دەشڵێت، “هەزاران سەرپێچیکار هەن کە شایەنی مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی نین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان، گەڕاندنەوەی زیاتر لە 100 ملیار دیناری ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی 200 هەزار فەرمانبەر بە نایاسایی لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە.

هادی سەلامی لە پۆستێکدا ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 100 ملیار لە کۆی 220 ملیار دینار گەڕێنراونەتەوە بۆ گەنجینەی حکومەت، بەهۆی ئەوەی 200 هەزار کارمەندی فەرمانگە حکومییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەکرد، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بەردەوامدەبن بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ملیارەها دۆلار، لێپرسینەوە لەو کەسانەش دەکرێت کە سەرپێچی لە سامانی گشتی دەکەن.

لە سەرەتای ساڵی 2024، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەحمەد ئەسەدی، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی ڕاگەیاند بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی پێشێلکاری لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکەن.

جەختیشی کردەوە کە سەرجەم توێژەران و کارمەندانی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕاسپێردراون کە وردبینی بە ناو و لیستی ئەو خێزانانە بکەن کە لە ماوەکانی ڕابردوودا لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی سوودمەندبوون، لەکاتێکدا هێشتا هەزاران سەرپێچیکار هەن کە شایەنی مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی نین.

 

“پشیلە ڕەشەکە” ئاشکرا بکە و خەڵاتێکی گەورە بەدەستبهێنە
پێشت “پشیلە ڕەشەکە” ئاشکرا بکە و خەڵاتێکی گەورە بەدەستبهێنە
“تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی لیستەکانی بۆ کۆمسیۆن نەگەڕاندووەتەوە”
دواتر “تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی لیستەکانی بۆ کۆمسیۆن نەگەڕاندووەتەوە”
ەیوەندیدار