“پشیلە ڕەشەکە” ئاشکرا بکە و خەڵاتێکی گەورە بەدەستبهێنە



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار، خەڵاتی دیاریکرد بۆ ئەو کەسەی زانیاری لەسەر “پشیلە ڕەشەکە” پێشکەش بکات.

 

ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاداشتی تا ١٠ ملیۆن دۆلاری پێشکەشکرد بۆ هەر کەسێک زانیاری لەسەر گروپی ڕانسۆموێری ناسراو بە “پشیلەی ڕەش” بدات، کە گرووپێکی هاککەرن و توانیویانە دەستیان بگات بە

یەکەی تەکنەلۆژیای یونایتد هێڵس و پاڵپشتییە داراییەکانی بیمە لە سەرانسەری ئەمریکادا.

 

هێرشە ئەلیکترۆنییەکەم کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ناوەندە تەندروستییە کۆمەڵایەتییەکان هەبووە کە خزمەت بە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن نەخۆشی هەژار و بێ بیمە دەکەن.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەی پاداشتەکەدا دەڵێت: “گرووپی ڕانسۆموێری بلاک کات، کە بە (ALV) ناسراوە،هاتوونەتە ناو  تۆڕەکانی کۆمپیوتەری کەرتە ژێرخانییە گرنگەکانی ئەمریکا”.

 

لای خۆیەوە، یونایتد هێڵس هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پاشەکەوتی داواکارییە پزیشکییەکان بە بڕی زیاتر لە 14 ملیار دۆلار، دوای ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی گەڕاندەوە پاش هێرشە ئەلیکترۆنییەکە، کە بووە هۆی پچڕانی بەرفراوان لە کۆتاییەکانی مانگی شوبات دا.

 

یەکەی تەکنەلۆژیای یونایتد هێڵس کەیر، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پرۆسێسکردنی پارەدان لە کۆمپانیاکانی بیمە بۆ کۆمپانیا پزیشکییەکان و ئەو پچڕانەی کە بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەوە دروستبووە لە هەندێک حاڵەتدا بووە هۆی ئەوەی نەخۆش و پزیشکەکان خۆیان پارەی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بدەن.

 

هاککەرەکان سەرەتای ئەم مانگە ڕایانگەیاندبوو کە کۆمپانیاکە بڕی ٢٢ ملیۆن دۆلار پاڵپشتی دارایی داوە لە هەوڵێکدا بۆ گەڕاندنەوەی سیستەمەکانی، بەبێ ئەوەی ڕابگەیەنن کە ئایا دوای وەرگرتنی پارەکە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکەیان گەڕاندۆتەوە یان نا.

 

دوای ماوەیەکی کەم لە هاککردنی تۆرە تەکنەلۆژییە ژیرخانییەکان لە ئەمریکا، گروپەکە بەیاننامەیەکی ساختەی لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ دەسەڵاتداران توانیویانە دەستیان بەسەر چالاکییەکانیاندا بگرن، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی وا هەست بکرێت کە کارەکانیان سەبارەت بە دزەکردنە نێو تۆرە تەکنەلۆژییەکان ڕاگیراون.

ئەزموونی زیرەکی دەستکردی مۆبایلەکانی گالاکسی S24 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
پێشت ئەزموونی زیرەکی دەستکردی مۆبایلەکانی گالاکسی S24 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
سەدان هەزار فەرمانبەر بە نا یاسایی لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە
دواتر سەدان هەزار فەرمانبەر بە نا یاسایی لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە
ەیوەندیدار