دەرگای هۆڵەکانی لەشجوانی لە سلێمانی بێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتیان دەکرێتەوە



پڕۆژەیەکی نوێ بۆ هاندانی خەڵکی بۆ وەرزشکردن ،دەرگای هۆڵەکانی لەشجوانی سلێمانی بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیان دەکرێتەوە.

کاروان شێخ زیرەك_ بەڕێوەبەری وەرزشی  ڕایگەیاند، ‎لەپێناو هاندانی زۆرترین هاوڵاتی بۆ وەرزشکردن و بەرەو تەندروستیەکی باشترو کۆمەڵگەیەکی تەندروست، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی پڕۆژەیەکی نوێ ڕادەگەیەنێت، کەبەهاوکاری کۆمەڵێك خاوەن هۆڵی وەرزشی و لەشجوانی و لەش ڕێکییە بەسوپاسەوە. ‎

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەکە بەشێکە لەخزمەتگوزارییەکی بێبەرامبەری وەرزشکردن لەو (جیم)انەی کەلەم پڕۆژەیەدا هاوبەشمانن، بەجۆرێک لەبەرواری (سەرەتای هەموو مانگێک تا کۆتایی مانگەکە) تۆی هاووڵاتی(هەردوو ڕەگەز) دەتوانیت بێبەرامبەر لەو ژمارە هۆڵەی کەناویان لامان هەیەو ئامادەییان بۆ پڕۆژەکەمان دەربڕیوە پێشوەختە بەئۆنلاین ناوی خۆت تۆماربکەیت و لەم خزمەتگوزارییەی (بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی)سودمەندبیت. ‎

ڕوونیشیکردۆتەوە، لەداهاتویەکی نزیکدا ناوی هۆڵەکان و چۆنێتی ناونوسکردن و وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەنەوە.

ئەمڕۆ کاتی پێشکەشکردنی کاندیدەکان کۆتایی دێت
پێشت ئەمڕۆ کاتی پێشکەشکردنی کاندیدەکان کۆتایی دێت
بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا گرێبەستێک لەگەڵ ئێران واژۆ کرا
دواتر بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا گرێبەستێک لەگەڵ ئێران واژۆ کرا
ەیوەندیدار