ئەمڕۆ کاتی پێشکەشکردنی کاندیدەکان کۆتایی دێت



کاتی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و تا ئێستا پارتە سەرەکییەکان ناوەکانیان پێشکەش نەکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

تا ئێستا گومانەکان لەسەر ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردەنەکە نەڕەویونەتەوە، ئەویش بە هۆی ئەوەی هێشتا پارتە سەرەکییەکان ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە لە پێش هەمووشیانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر ناڕەزایی دژی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن دەربڕی بوو.

جگە لە پارتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆن نەکردووە، هەرچەندە لە پارتەکانی دیکە بە گڕوتینتر دەرەکەوێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا
پێشت یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا
دەرگای هۆڵەکانی لەشجوانی لە سلێمانی بێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتیان دەکرێتەوە
دواتر دەرگای هۆڵەکانی لەشجوانی لە سلێمانی بێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتیان دەکرێتەوە
ەیوەندیدار