لیژنەی دارایی ڕاگەیەنراوێك دەربارەی بودجە بڵاودەكاتەوە



سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بەراورد بە بودجەی ساڵی ڕابردوو بە بەهای ١٠ ترلیۆن دینار زیاترە لە ڕیژەی خەرجییەکاندا، کە لەلایەن وەزیری پلاندانانەوە بۆ بنیاتنانی پڕۆژەکان داواکراوە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق میوانداری محەمەد تەمیمی، وەزیری پلاندانای عێراق کراوە و لە کۆبوونەوەکەشدا تاوتوێی هەنگاوەکان و پلانەکانی وەزارەتەکە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کراوە.

وتیشی، “بەراورد بە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ خەرجی بە رێژەی ١٠ ترلیۆن دینار زیادیکردووە، ئەوەش بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەکان و بنیاتنانی چەند پرۆژەیەکی تری ئابووری و گەشتیاریی بووە”.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیاردرابوو بە داڕشتنەوەی بودجەی سێ ساڵە تا حکومەت و سەرجەم وەزارەتەکان کاتیان هەبێت بۆ پێداچوونەوە و فراواکردنی پلانەکانیان بۆ هەرساڵێکی ئابووریی بە گوێرەی یاسایی بودجە.

دەشڵێت: “بودجەی ساڵی ڕابردوو ٢٠٥ ترلیۆن دینار بووە، پێشبینیش دەکرێت بودجەی ئەمساڵ نزیکەی ٢١٤ ترلیۆن دینار بێت”.

 

ماوەی 6 ڕۆژ لە هەرێم كرا بە پشووی فەرمی
پێشت ماوەی 6 ڕۆژ لە هەرێم كرا بە پشووی فەرمی
مامۆستایانی ناڕازی پەیامێکی نوێیان بڵاوکردەوە
دواتر مامۆستایانی ناڕازی پەیامێکی نوێیان بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار