ماوەی 6 ڕۆژ لە هەرێم كرا بە پشووی فەرمی



بەبۆنەی یادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و جەژنی ڕەمەزان و سەری ساڵی ئاشوورییەكان و جەژنی سوور و سەری ساڵی ئێزدییەكان لە مانگی 4دا لە هەرێمی كوردستان 6 ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی.

بە گوێرەی ڕۆژمێری پشووەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ 2024، لە مانگی نیسان (4)دا 6 ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت.

وەك لە خشتەكەدا هاتووە، ڕۆژی دوو شەممە 1ی نیسان بەهۆی سەری ساڵی ئاشوورییەكانەوە دەبێتە پشووی فەرمی و هەروەها ڕۆژی 9ی نیسان بەبۆنەی ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هەروەها 9- 12ی نیسان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە و ڕۆژی 17ی نیسان بەبۆنەی جەژنی سوور و سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە دەبنە پشووی فەرمی.

بانكی (تی بی ئای)ی عێراق دەهێنرێتە ناو پڕۆژەی هەژماری من
پێت بانكی (تی بی ئای)ی عێراق دەهێنرێتە ناو پڕۆژەی هەژماری من
لیژنەی دارایی ڕاگەیەنراوێك دەربارەی بودجە بڵاودەكاتەوە
دوات لیژنەی دارایی ڕاگەیەنراوێك دەربارەی بودجە بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار