مامۆستایانی ناڕازی پەیامێکی نوێیان بڵاوکردەوە



دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەکانیان لە ڕێگەی بانکە عێراقییەکانەوە تەوتن بکرێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی لە پارکی دایکی شاری سلێمانی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکەن، هەوڵێک هەیە بۆ دامرکاندنەوەی ئەو هیوا و خۆشییەی دەربارەی بڕیارەکانی دادگای باڵا بۆ تەوتنی مووچە، و داواکارین لەبەر موجامەلەی سیاسی و دەسەڵات مووچەخۆران نەکەنە قوربانی،

ئاماژە بەوەشدەکەن، داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق ، لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵی و بە “کی کارت” مووچەکانیان پێبدەن و هەموو هەنگاوەکانی هەژماری من ڕەتدەکەنەوە، و لە ڕۆژانی داهاتوودا واژۆ بۆ دژایەتی ئەو پرۆژەیە کۆدەکەینەوە،

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمە هیچ متمانەیەکمان بە بانکە ئەهلی و حزبییەکان نییە و نامانەوەێت لە ڕێگەی هەژماری من و بانکەکانیانەوە مووچەکانمان دابین بکرێت، چونکە حکومەت لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا تەنها ١ مووچەی دابەشکردووە، ئەویش مووچەی مانگی یەک بوو، هێشتا مووچەی مانگی ٢ و ٣ دابەشنەکراوە، ئەمە جگە لە مووچەکانی سێ مانگی کۆتایی ساڵی پار.

بەیاننامەکەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە و چەند بریارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و مووچەخۆران بڵاوکردەوە، کە خۆی لە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو، لێخۆشبوون لە قەرزەکانی هاووڵاتین و خوێندن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

لیژنەی دارایی ڕاگەیەنراوێك دەربارەی بودجە بڵاودەكاتەوە
پێشت لیژنەی دارایی ڕاگەیەنراوێك دەربارەی بودجە بڵاودەكاتەوە
١٧ى ڕەمەزان ڕۆژى سەرکەوتنى مسوڵمانان لە شەڕی بەدر ، چەند وێنەیەکی ئەو ناوچەیە ببینە
دواتر ١٧ى ڕەمەزان ڕۆژى سەرکەوتنى مسوڵمانان لە شەڕی بەدر ، چەند وێنەیەکی ئەو ناوچەیە ببینە
ەیوەندیدار