پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پلەبەند و خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند



پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پلەبەند و خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و دەڵێن، دەزانین بڕی پێویستی پارە بۆ مووچە دابینكراوە و لەبەردەستە، بەڵام دەستی بەسەردا گیراوە بۆ زیاتر چەوسانەوەی ئەم میللـەتە و سبەینێ لەبەردەم نەخۆشخانەی شار گردبوونەوە ئەنجام دەدەین.

ئەمڕۆ دووشەممە‎ پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و خولاو و پلەبەند لە سلێمانی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن:” وەكو ئاگادارن ماوەی ٥٤ ڕۆژە مووچەی مانگی ٢ دابەشنەكراوە، لە كاتێكدا لە ساڵی ٢٠٢٣ دا سێ موچەمان نەدراوە، بارودۆخێكی ئابووری سەخت ڕووبەڕووی پزیشكانی گەنج بوەتەوە لەم شارەدا لە سۆنگەی بەرپرسیاریتیمانەوە تا ئێستا بەردەوام بووین لە دەوام”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەو پزیشکانە دەشڵێن:”ئەشزانین بڕی پێویستی پارە بۆ مووچە دابینكراوە و لەبەردەستە، بەڵام دەستی بەسەردا گیراوە و بۆ زیاتر چەوسانەوەی ئەم میللـەتە، بۆیە وەكو پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و خولاو و پلەبەند بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوام لەسەرجەم سێكتەرەكانی تەندروستی شاری سلێمانی و دەوروبەری و بەردەوامبوونمان تەنها لە دەوامی فریاكەوتنەكان”.

لە راگەیەندراوەکدا هاتووە، بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی و هەڵوێیستیان بڕیاریانداوە سبەی سێشەممە کاتژمێر نۆی بەیانی لەبەردەم نەخۆشخانەی شار گردببنەوە.

“شەربەتە رەنگ شینەکەی بازاڕ مەترسیدارە ئاگاداربن”
پێت “شەربەتە رەنگ شینەکەی بازاڕ مەترسیدارە ئاگاداربن”
میدیای گۆران: حكومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ پارەی یەك مووچە و نیوی بە بارمتەگرتووە دابەشی ناكات
دوات میدیای گۆران: حكومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ پارەی یەك مووچە و نیوی بە بارمتەگرتووە دابەشی ناكات
پەیوەندیدار