میدیای گۆران: حكومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ پارەی یەك مووچە و نیوی بە بارمتەگرتووە دابەشی ناكات



کەناڵی کەی ئێن ئێن-ی زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، حكومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ پارەی یەك مووچە و نیوی بە بارمتەگرتووە دابەشی ناكات.

میدیاکە لە راپۆرتێکدا دەڵێت:” بەبێ ئەو ٦٠٨ ملیاردینارەی لەبەغدادەوە هاتووە حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەداهاتی ناوخۆ پارەی یەک مووچەو نیوی بەبارمتە گرتووە دابەشی ناکات، چونکە داهاتی ناوخۆی ئەو پێنج مانگەی كە مووچەی تێدا دابەشنەكراوە لە ئێستادا بەشی موچەو نیوێك دەكات”.

دەشڵێت:”بە پێی وتەی وەزیری دارایی داهاتی ناوخۆ مانگانە ٣٥٠ملیار دینارە و ٥٠ ملیاریش دینار داهاتی نەوتە کە كۆی گشتی ئەو پێنج مانگە دوورلیۆن دینارە کە ئەگەر ٪١٥ ی داهاتی ناوخۆ كاش نییە، ٦٠ملیار دینار بۆ خەرجی ناوخۆ و ٥٠ ملیار دینار بۆ دانەوەی قەرز، واتا دەکاتە ترلیۆنێك و ٣٥٠ملیار دینار کە دەکاتە پارەی مووچەی مانگ و نیوێکی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی ٢٣ی ئەم مانگە ئاوات شیخ جەناب، وەزیری دارایی کە لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕانە رایگەیاند، بەغدا مووچەی زیاتر لە ٣٦٠ هەزار کەسی نەناردووە بەهۆیەوە ناتوانین مووچە دابەشبکەین، تا بەغدا پارەی دیکەمان بۆ نەنێرێت.

پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پلەبەند و خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند
پێت پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پلەبەند و خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند
شەپۆلێكی بەفر بارین هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێكی بەفر بارین هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار