“شەربەتە رەنگ شینەکەی بازاڕ مەترسیدارە ئاگاداربن”



ئەندازیارێکی خۆراک باس لەو شەربەتە شینە دەکات کە لە بازاڕەکانی هەریمی کوردستان دەفرۆشرێت و دەڵێت:” ئەو شەربەتە و ئەوانی دیکەش ھیچ پەیوەندیەکیان بە میوەکانەوە نییە، لە رەنگی دەستکرد دروست دەکرێن، کە پێکهاتەکەی نەوتە”.

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک دەڵێت، ئاشکرایە کە بلۆبێری یەکێکە لە میوە هەرە گرانەکان لە هەموو جیهان دا، بەڵام ئێستادا جۆرە شەربەتێکی رەنگ شین لە بازاڕەکاندا بڵاوبووەتەوە، کە بە قسەی فرۆشیارەکان شەربەتی بلوبێریە، بۆیە ئەو شەربەتە و ئەوانی دیکەش ھیچ پەیوەندیەکیان بە میوەکانەوە نییە، لە رەنگی دەستکرد دروست دەکرێن، کە پێکهاتەکەی نەوتە.

دەشڵێت:”ئەو رەنگانە ھەرس نابن و شینابنەوە و لە رێگای پاشەڕۆ وە فڕێ نادرێنە دەرەوە و لە ناو گەدەدا دەنیشن، لەو کاتەدا بەرگری لەش دادەبەزێنێت و دەبێتە ھۆی شێرپەنجە، لەبەرئەوە ئاگاداربن مەترسیدارە”.

“عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی پەنجەمۆرەوە مووچە بدات و لە ژمارە و ناسنامەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بە گومانە”
پێشت “عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی پەنجەمۆرەوە مووچە بدات و لە ژمارە و ناسنامەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بە گومانە”
پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پلەبەند و خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند
دواتر پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پلەبەند و خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند
ەیوەندیدار