بەهای دۆلار دووبارە بەرزبووەوە



سەرەڕای دابەزینی بەهای دۆلار لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، كە بە چەند قۆناغێك بەهای 100 دۆلار بۆ نزیكەی 146 هەزار و 500 دینار دابەزی، بەڵام دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووبارە بەهاكەی بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردووە و ئەمڕۆش بۆ نزمترین ئاست لەمساڵدا دابەزی و 100 دۆلار بە 146 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ڕاشیگەیاند، لەكاتەكانی دوانیوەڕۆوە بەهاكەی ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و دۆخی بازاڕ ناجێگیرە و بەرز و نزم دەكات و ئێستا 100 دۆلار بە 147 هەزار و 700 دینارە.

لە ئێستادا 100 دۆلار بە 25 هەزاری بە 147 هەزار و 500 دینارە و بە 5 هەزاری بە 147 هەزار و 700 دینارە.

كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی ڕەمەزان دیاریكرا
پێشت كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی ڕەمەزان دیاریكرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان
دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان
ەیوەندیدار